دامەزراندنی خزمەتگوزاری LAMP لە لینوکس
Feb 4, 2017
2 خولەک
411 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

وشەی LAMP کورتکراوەی Linux, Apache, MySQL, PHP ـە وشەی لینوکس بە هۆی دامەزراندی لە نێو لینوکس بەم کورتکراوە لکاوە.گەر ئێوە سیستەمی کارپیکردنەکەتان ویندۆز بێت ئەم خزمەتگوزارییە تێدا دامەزرینن دەبێتە WAMP ، گەر لە ماک کەڵک وەرگرن دەبێت بە MAMP .زۆر کەس پێیان خۆشە لە رێگایێکی سادە LAMP دامەزرێنن، ئەوەش دەکرێت و ئاسایش و پاراستنی هەیە کە بە شێوازێکی گرافیلی قۆناغەکانی دامەزراندن بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز،ماک و گنو.لینوکس دەخاتە بەردەست.بەڵام گەر پێتان خۆشە بە شێوازی دەستی ئەم کارە ئەنجام بدەین هاورێمان بن.

بۆ ئەوە تەواو ئەو پێداویستیانە بۆ دامەزراندن لەم نەرمەکالا ئەنجام بدەین دەبێت بەم شێوازە کردار بکەین.

۱-دامەزراندنی Apache :

بۆ دامەزراندنی Apache دەبێ ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ بنووسین :

sudo apt-get install apache2

پاش دامەزراندنی ئەم خزمەتگوزارییە وێبگەڕەکەتان بکەنەوە ئینجا لە ئادرەسبارەکەی ئەم ئادرەسە بنووسن http://localhost دەبێت زانیاری وێب سێرڤێری Apacheـیتان بۆ دەرکەوێت.

۲- دامەزراندنی PHP :

بە فەرمانەکەی خوارەوە PHP دامەزرێنن :

sudo apt-get install php5 libapache2-mod-php5

ئێستا دەبێت ئاکامی ئەم دامەزراندنە تاقی بکەینەوە.بۆ ئەم مەبەستە بە فەرمانەکەی خوارەوە فایلێکی test.php لەو ناونیشانە واتە مەسیرە درووستدەکەین.

sudo gedit /var/www/html/test.php

لە فایلەکەی سەرەوە کۆدی دەنووسین.ئێستا لە وێبگەرەکەمان ئادرسی http://localhost/test.php چاولێدەکەین. گەر هەمووشتێک درووست بێت دەبێت زانیاری رێکخستنەکانی PHP ببینین.(گەر نەرمەکالای دەستکاری کەری دەق gedit دانەمەزراوە دەتوانن دایمەزرێنن یان لە دەستکاریکەرێکی دیکە سوود بگرن)

۳- دامەزراندنی MySQL:

ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە لە ڕاژە یان سێرڤێر بنکەی زانیاری یان بنکە دراوە یان داتابەیسی MySQL دامەزرێنین.فەرمانەکەی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووس :

sudo apt-get install mysql-server

پیرۆز بێت،LAMP دامەزرا.

دامەزراندنی phpMyAdmin

ئێوە دەتوانن لە بەرامەکەتان بە PHP بنووسن و لە گوزارەشەکانی بنکەی دراوەکەتان MySQL , لەسەر سێرڤێرەکەتان سوودی لێبگرن.بەڵام شایەد ئێوە گەرەکتان نەبێت کە هەمیشە بەم جۆرە کردار بکەن(واتە دەق) .دەتوانن بە شێوازێکی ژینگەیێکی گرافیکی، دەبێ لە phpMyAdmin، کە هەم خۆڕاییەو هەم بەهێزە بۆ کارکردن لەسەر MySQL.ئێستا دایمەزرێنن : سەرەتا فەرمانەکەی خوارە لە ترمیناڵ بنووسن ،ئینجا وشەی نهێنی بۆ دابین بکەن و لە پەنجێرەیێک کە دەکرێتەوە دەبێت apache2 هەڵبژێرن.

 sudo apt-get install php5-mysql phpmyadmin

ئێستا هەر فایلێک لەسەر لوکاڵەکەمان(ڕاژە یان هاستی خۆماڵی) کە هەرەکی بێت کار بکات دەبێت لەم مەسیرە var/www/html بوونی بێت.ئەم مەسیرەش دەستپێگەیشتنی ڕووتی گەرەکەو ئێمە دەبێت بۆ کارکردن بە ئاستی ئەدمین بێینە ناوی. بۆ ئەم کارە کە کەم بەم ئاستە واتە رووت بینە ناو فایلەکانمان دەبێ سەرەتا دایریکتۆریێک یان بوخچەیێک(فۆڵدێر) لە نێو پوخچەکانمان درووستبکەین (بۆ وێنە web لە homeـی سیستەمەکەی خۆمان) .ئێستا بە یارمەتی فەرمانەکەی خوارە بەستەر یان لینکی ئەو بوخچە کە درووستمان کرد لە ئەم مەسیرە(var/www) دەیلکێنین .

sudo ln -sf ~/web /var/www/html/

پاش ئەم کارە، فایلەکان یان پرۆژەکانتان بخەنە نێو بوخچەی web و لە وێبگەڕەکەتان بە ناونیشانی http://localhost/webبرۆن.