دامەزراندنی خزمەتگوزاری NFS لە لینوکسی دێبیان
Jan 2, 2017
2 خولەک
260 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

فایل سیستەمیNFS فایل سیستەمی دابەشکراوە بۆ ڕایەڵەیە کە لە ساڵی 1984 لە لایەن Sun Microsystems گەشەپێدراوە .ئەم خزمەتگوزارییە بە بەکارهێنەرانی ڕایەڵە ئەم تواناییە دەدات کە بە فایلەکانی تۆڕ وەک فایلی Local خۆیان دەستپێگەیشتنیان بێت. لەم فێرکارییە بە چۆنیەتیدامەزراندنی NFS وە هەروەها Mount کردنی ئەو سیستەمانە لە سەر Client ئاماژە دەکەین.

دامەزراندن

بۆ دامەزراندنی NFS لەسەر ڕاژە بەم جۆرە کردار دەکەین :

sudo apt-get install nfs-kernel-server  

ئینجا فایلی etc/exports/ دەستکاری دەکەین و ئەو دایکریکتۆرییە کە گەرەکمانە هاوبەشی بکەین دیاری دەکەین.

/home 192.168.1.0(rw, sync, no_root_squash)  
شڕۆڤەی دەقەکەی دەسڕینەوە
  • home/: ئادرەسی ئەو دایرێکتۆرییە کە گەرەکمانە هاوبەشی بکەین.
  • 192.168.1.0: ئادرەسی تۆر FQDN یان هاستێکە گەرەکمانە بەو دایرێکتۆرییە بە شێوازی Remote چوونەژوورەوەی بۆ بکەین .
  • rw: موڵەتی دەستپێگەیشتن دابین دەکات rw بۆ نووسین و ro تەنها بۆ خوێندنە.
  • no_root_squash: مۆڵەتی دەستپێگەیشتنی بەکارهیێنەر root بۆ دایریکتۆری دەدات.
  • sync: شێوازی نووسینی زانیاری بۆ سینک کردنی دایریکتۆری هاوبەشی نیشان دەدات.

پاش دەستکاری کردنی فایلی سەرەوە دەبێ ئەم دەستوورە بنووسین :

exportfs -a 

ئینجا لەسەر کلاینێتەکان دەبێت ئەم پاکەتە nfs-common دامەزرێنین. بۆ ئەم کارە ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo apt-get install nfs-common  

بۆ mount کردنی فایل سیستەمی هاوبەشی دەبێت بە شێوازی خوارەوە کردار بکەن:

mount SERVER_IP:/SHARED_DIR /LOCAL_DIR  

لێرە مەبەست لە SERVER_IP ئادرەسی ئای پی کلاینێت وە NFS وە SHARED_DIR ئادرەسی دایریکتۆری هاوبەشکراوە. LOCAL_DIR ئادرەسی ئەو شوێنەیە کە گەرەکمانە ئەو فایلانە لەوێ mount ببن. هەر وا بۆ ئاسانی و mount بوونی خۆکاری فایل سیستەمی هاوبەشکراوە دەتوانن فایلی etc/fstab/ وەک فایلی خوارەوە دەستکاری بکەن و ئەم چەند هێڵەی تێدا بنووسن :

SERVER_IP:/SHARED_FOLDER  /LOCAL_DIR  nfs  defaults  0  0  

ئیتر کاتێک فایلەکە بووت دەبێت ئەم فایل سیستەمە بە شیوازی خۆکارانە mount دەبێت.