پێشەکی
FTP کورتکراوەی File Transfer Protocol یان دەرگاو پرتۆکۆلی گواستنەوەی فایلەکانە. ئیشی ئەم دەروازە یان درگا یان پۆرتە هاوبەشکردن و گواستنەوەی فایلەکانە. زۆر خزمەتگوزاری هەیە کە لە ژێر ئەم پرتۆکۆلە نووسراوەن و لەسەر ڕاژە ئیشدەکەن .یەکێک لەم نەرمەکالانە کە زۆر بەهێز و پارێزراوە لە بواری ئاسایش vsftpd ـە. لەم بابەتە فێری دامەزراندن و رێکخستنی دەبین. بۆ دامەزراندنی پاکەتی vsftpd فەرمانەکەی خوارەوە دەنووسین :
sudo apt-get install vsftpd
کانفیگ
ئێستا دەبێ وەک دەقەکەی خوارەوە فایلی etc/vsftpd.conf/ دەستکاری و گۆرانکاریەکان پاشکەوت بکەین. بە شێوازی پێشگریمان vsftpd ئەم نەرمەکالا بۆ خزمەتگوزاری لە سەر بنەمای دەرگای IPv6 رێکخراوە، گەر لە تۆڕەکەتان سوود لە IPv6 ناگرن وەک فەرمانەکەی خوارەوە کردار بکەن : یەکەم فایلەکەی خوارەوە لە شێوازی شرۆڤە دەربێنن و بیگۆرن بە وشەی YES .
listen=YES
ئێستا وشەی NO بۆ IPv6 دابین بکەن.
listen_ipv6=NO
بە شێوازی پێشگریمان ئەم خزمەتگوزارییە لە سەر Anonymous FTP رێکخراوە. لەم حاڵەتە هەر بەکارهێنەر بە ناوی بەکارهێنەری Anonymous و هەر وشەی نهێنییێک دەتوانێت لەم خزمەتگوزارییە سوود بگرێت و ئەو فایلانە کە هاوبەشکراوەن بیانبینێت. گەر گەرەکتانە ئەو بەکارهێنەرانە کە رێیانپێدراوە ئەم فایلانە کە هاوبەشکراوە بیبینن، دەبێ Anonymous ناچالاک بکەن.بەم شێوازە :
anonymous_enable=NO
خاڵ)
زۆرتر حاڵەتی Anonymous FTP لەو خزمەتگوزاریانە سوودیان هەیە کە Public ـن و پێویستیان بە رێپیدان نییە.
ئێستا بۆ چالاککردنی موڵەتدانی دەستپێگەیشتن بەو بەکارهێنەرانە کە رێگاتان پێداوە ،دەبێ هیڵی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و وشەی NO بە YES بگۆڕن.بەم جۆرە ؛
local_enable=YES
بۆ رێگەدان بە نووسین لەسەر فایلەکان دەبێ هێڵەکەی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و بەم شێوازە بیگۆڕن:
write_enable=YES
ئێستا ئەم هێڵەش لە حاڵەتی شرۆڤە دەر دێنین :
chroot_local_user=YES
خاڵ)
لە وشانی نوێ vsfptd توانایی چالاککردنی خزمەتگوزاری بە حاڵەتی chroot_local_user بوونی نییە، دەبێ بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە، هێڵەکەی خوارەوەی پێ زایاد بکەین :
allow_writeable_chroot=YES
هەڵگرساندن
لە کۆتایی فەرمانەکەی خوارەوە بۆ هەڵگرساندنی دووبارەی خزمەتگوزاری vsftpd دەنووسین :
systemctl restart vsftpd.service