دامەزراندنی خزمەتگوزاری vsftpd لە لینوکسی
Feb 1, 2017
2 خولەک
292 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

FTP کورتکراوەی File Transfer Protocol یان دەرگاو پرتۆکۆلی گواستنەوەی فایلەکانە. ئیشی ئەم دەروازە یان درگا یان پۆرتە هاوبەشکردن و گواستنەوەی فایلەکانە. زۆر خزمەتگوزاری هەیە کە لە ژێر ئەم پرتۆکۆلە نووسراوەن و لەسەر ڕاژە ئیشدەکەن .یەکێک لەم نەرمەکالانە کە زۆر بەهێز و پارێزراوە لە بواری ئاسایش vsftpd ـە. لەم بابەتە فێری دامەزراندن و رێکخستنی دەبین. بۆ دامەزراندنی پاکەتی vsftpd فەرمانەکەی خوارەوە دەنووسین :

sudo apt-get install vsftpd 
کانفیگ

ئێستا دەبێ وەک دەقەکەی خوارەوە فایلی etc/vsftpd.conf/ دەستکاری و گۆرانکاریەکان پاشکەوت بکەین. بە شێوازی پێشگریمان vsftpd ئەم نەرمەکالا بۆ خزمەتگوزاری لە سەر بنەمای دەرگای IPv6 رێکخراوە، گەر لە تۆڕەکەتان سوود لە IPv6 ناگرن وەک فەرمانەکەی خوارەوە کردار بکەن : یەکەم فایلەکەی خوارەوە لە شێوازی شرۆڤە دەربێنن و بیگۆرن بە وشەی YES .

listen=YES  

ئێستا وشەی NO بۆ IPv6 دابین بکەن.

listen_ipv6=NO  

بە شێوازی پێشگریمان ئەم خزمەتگوزارییە لە سەر Anonymous FTP رێکخراوە. لەم حاڵەتە هەر بەکارهێنەر بە ناوی بەکارهێنەری Anonymous و هەر وشەی نهێنییێک دەتوانێت لەم خزمەتگوزارییە سوود بگرێت و ئەو فایلانە کە هاوبەشکراوەن بیانبینێت. گەر گەرەکتانە ئەو بەکارهێنەرانە کە رێیانپێدراوە ئەم فایلانە کە هاوبەشکراوە بیبینن، دەبێ Anonymous ناچالاک بکەن.بەم شێوازە :

anonymous_enable=NO  

خاڵ)‌ زۆرتر حاڵەتی Anonymous FTP لەو خزمەتگوزاریانە سوودیان هەیە کە Public ـن و پێویستیان بە رێپیدان نییە. ئێستا بۆ چالاککردنی موڵەتدانی دەستپێگەیشتن بەو بەکارهێنەرانە کە رێگاتان پێداوە ،دەبێ هیڵی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و وشەی NO بە YES بگۆڕن.بەم جۆرە ؛

local_enable=YES  

بۆ رێگەدان بە نووسین لەسەر فایلەکان دەبێ هێڵەکەی خوارەوە لە حاڵەتی شرۆڤە دەربێنن و بەم شێوازە بیگۆڕن:

write_enable=YES  

ئێستا ئەم هێڵەش لە حاڵەتی شرۆڤە دەر دێنین :

chroot_local_user=YES  

خاڵ) لە وشانی نوێ vsfptd توانایی چالاککردنی خزمەتگوزاری بە حاڵەتی chroot_local_user بوونی نییە، دەبێ بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشە، هێڵەکەی خوارەوەی پێ زایاد بکەین :

allow_writeable_chroot=YES  
هەڵگرساندن

لە کۆتایی فەرمانەکەی خوارەوە بۆ هەڵگرساندنی دووبارەی خزمەتگوزاری vsftpd دەنووسین :

systemctl restart vsftpd.service