دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
Feb 17, 2020
5 خولەک
951 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

دۆکۆ ویکی (DokuWiki) سیستەمێکی هەموو کارەیە و سەرچاوەکراوەی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکە بۆ دروستکردنی ویکی بێ ئەو کە بنکە دراوەیێکی هەبێت.لە لایەن بەکارهێنەر بۆ ئەوە کە خوێندنی فرە ئاسانکردووە و زۆر سادەیە بۆ کارپێکردن ، پێشوازی لێکراوە.چاودێری و پەسەندکردنی جۆری بەکارهێنەران بۆ دەستکاری بەتایبەت بۆ دانانی ئاستیان،هەروەها زۆربوونی پێوەکراوەکانی بۆ مەبەست تایبەت؛ هۆکارێک بۆ بڵاو بوونی ئیشەکانیەتی.لەم فێرکارییە ئێمە دامەزراندنی کۆکیویکی لە سەر ڕاژەی سێنت ئۆ ئێس فێر دەبین.

پێداویستییەکان

دڵنیا بن کە ڕاژەکارەکەتان لەم دوو داوا پشتیوانی دەکا:

  • نەرمەکالای ڕاژەکار پاڵپشتی لە PHP (Apache, NGINX, IIS, Lighttpd, LiteSpeed) دەکا.
  • وشانی PHP یان ٥.٦ بێت یان سەرتر پێشنیار نوێترین وشانیەتی.
پێش پێداویستی
  • سیستەمی کارگێڕی سێنت ئۆ ئێسی ٨(CentOS 8)
  • بەکارهێنەرێک بە دەستپێگەیشتن بە فەرمانی
سەرەتا

دەبێ وشانی سێنت ئۆ ئێس بزانین

cat /etc/centos-release
# CentOS Linux release 8.0.1905 (Core)

ئێستا کاتی شوێنمان سازدەکەین:

timedatectl list-timezones
sudo timedatectl set-timezone 'Region/City'

بەڕۆژکردنی پاکەتەکانی سیستەم واتە نەرمەکالاکانی ڕاژە.ئەمە زۆر گرینگە لە سەرەتاوە بۆ ئەوە کە ئەمە دڵنیاتان دەکا کە ڕاژە دوایین وشانی بەڕۆژە و پارێزراوە لە بواری نەمەکالا.ئەمەش بەم فەرمانەیە:

sudo dnf update -y

دامەزراندنی چەندین پاکەت کە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی کارگێڕی سێنت ئۆ ئێس

sudo dnf install -y curl wget vim git unzip socat bash-completion epel-release

قۆناغی یەکەم: دامەزراندنی PHP و پێوەکراوەکانی بەم فەرمانە PHP و زیادکراوەکانی پێویستی دادەمەزرێنین.

sudo dnf install -y php php-cli php-fpm php-gd php-xml php-zip

بۆ نیشاندانی تێهەڵکێشانی مادۆڵەکان(ماژووڵ) لەم فەرمانە سوود دەگرین :

php -m

ctype
curl
exif
fileinfo
. . .
. . .

ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە وشانی PHP پشکنین دەکەین

php --version

# PHP 7.2.11-1-(cli) (built: Oct 26 2019 14:14:18) ( NTS )
# Copyright (c) 1997-2018 The PHP Group
# Zend Engine v3.3.11, Copyright (c) 1998-2018 Zend Technologies
# with Zend OPcache v7.3.11-1~deb10u1, Copyright (c) 1999-2018, by Zend Technologies

ئێستاخزمەتگوزاری PHP-FPM چالاک دەکەین

sudo systemctl start php-fpm.service
sudo systemctl enable php-fpm.service
قۆناغی دووهەم:دامەزراندنی خزمەتگوزای acme.sh و سازدانی مۆڵەتدانی Let’s Encrypt

ئاسایشی ماڵپەڕەکەتان بە دەرگای HTTPS کۆتایی پاراستن نییە تەنها بۆ ئاسایشی ترافیکی ماڵپەر شتێکی باشە.بەڵآم بۆ بەدەست هێنانی بەڵگەنامەی TLS لە Let’s Encrypt لە ڕاژەخوازیacme.sh سوود دەگرین. Acme.sh نەرمەکالایێکی سادەی یونیکس شێڵە بۆ بەدەستهێنای مۆڵەتدانی TLS لە Let’s Encrypt بە پێداویستییەکانی سفرەوە.

داگرتن و دامەزراندنی acme.sh بەم فەرمانەیە :

sudo su - root
git clone https://github.com/Neilpang/acme.sh.git
cd acme.sh 
./acme.sh --install --accountemail your_email@example.com
source ~/.bashrc
cd ~

ئێستا وشانی acme.sh ئەخەینە ژێر پشکنین بەم جۆرە:

acme.sh --version
# v2.8.2

وەرگرتنی بەڵگەنامەکانی RSA و ECC/ECDSA بۆ دۆمەین و ڕاژەکارەکەتان:

# RSA 2048
acme.sh --issue --standalone -d example.com --keylength 2048
# ECDSA
acme.sh --issue --standalone -d example.com --keylength ec-256

گەر لە مۆڵەتدانی ساختە بۆ تاقیکردنەوە سوود دەگرن ئێوەدەتوانن –staging زیاد بکەن لە فەرمانەکانی سەرەوە. پێش جێبەجێکردنی فەرمانی سەرەوە مۆڵەت و کلیلی پاراستن لەم شوێنەیە:

RSA: /home/username/example.com.
ECC/ECDSA: /home/username/example.com_ecc directory

بۆ پێرستی بەڵگەنامەکانی خۆتان دەتوانن فەرمانەکەی خوارەو بنووسن :

acme.sh --list

بۆ پاشکەوتکردنی مۆڵەتدانەکان دەتوانن دایرێکتۆریێک دروستبکەن ئێمە سوودمان لە دایرێکتۆری /etc/letsencrypt گرتووە. جۆری دروستکردن بەم فەرمانەیە:

mkdir -p /etc/letsecnrypt/example.com
sudo mkdir -p /etc/letsencrypt/example.com_ecc

دامەزراندن/ڕوونووس لە دایرێکتۆری /etc/letsencrypt

# RSA
acme.sh --install-cert -d example.com --cert-file /etc/letsencrypt/example.com/cert.pem --key-file /etc/letsencrypt/example.com/private.key --fullchain-file /etc/letsencrypt/example.com/fullchain.pem --reloadcmd "sudo systemctl reload nginx.service"
# ECC/ECDSA
acme.sh --install-cert -d example.com --ecc --cert-file /etc/letsencrypt/example.com_ecc/cert.pem --key-file /etc/letsencrypt/example.com_ecc/private.key --fullchain-file /etc/letsencrypt/example.com_ecc/fullchain.pem --reloadcmd "sudo systemctl reload nginx.service"

هەموو ٦٠ ڕۆژێک خۆکارانە مۆڵەتدانەکان بەڕۆژ دەکرێنەوە ئیتر ئێمە دەستی نایکەین.بە فەرمانەکەی خوارەوە لە ئاستی دامەزراندن دینە دەرەوە..

exit
قۆناغی سێهەم : دامەزراندن و سازدانی Nginx

دۆکۆویکی لە سەر هەر ڕاژەکارێک کە پاڵپشتی لە PHP بکا جێ بەجێ دەکرێت.لەم فێرکارییە ئێمە سوودمان لە Nginx وەرگرتووە. گەر لە Apache یان هەر ڕاژەکارێکی وێبی دیکە سوود دەگرن و پێتان خۆشە ئەوان بێ دەتوانن بە جیاتی Nginx ئیشی پێ بکەن. داگرتن و دامەزراندنی Nginx لە کانگای CentOS :

sudo dnf install -y nginx

پشکنینی وشانی Nginx :

sudo nginx -v
# nginx version: nginx/1.14.2

سازدانیNginx :

sudo vim /etc/nginx/conf.d/dokuwiki.conf

ڕوونووس گرتن و لکاندنی ئەم هێڵانەی خوارەوە ئینجا پاشکەوتکردنی :

server {

    listen [::]:443 ssl;
    listen 443 ssl;
    listen [::]:80;
    listen 80;
    # RSA
    ssl_certificate /etc/letsencrypt/example.com/fullchain.pem;
    ssl_certificate_key /etc/letsencrypt/example.com/private.key;
    # ECC
    ssl_certificate /etc/letsencrypt/example.com_ecc/fullchain.pem;
    ssl_certificate_key /etc/letsencrypt/example.com_ecc/private.key;

    server_name wiki.example.com;
    root /var/www/dokuwiki;
    index index.html index.htm index.php doku.php;
    
    client_max_body_size 15M;
    client_body_buffer_size 128K;
    
    location / {
        try_files $uri $uri/ @dokuwiki;
    }
    
    location ^~ /conf/ { return 403; }
    location ^~ /data/ { return 403; }
    location ~ /\.ht { deny all; }
    
    location @dokuwiki {
        rewrite ^/_media/(.*) /lib/exe/fetch.php?media=$1 last;
        rewrite ^/_detail/(.*) /lib/exe/detail.php?media=$1 last;
        rewrite ^/_export/([^/]+)/(.*) /doku.php?do=export_$1&id=$2 last;
        rewrite ^/(.*) /doku.php?id=$1 last;
    }
    location ~ \.php$ {
        try_files $uri =404;
        fastcgi_pass 127.0.0.1:9000;
        fastcgi_index index.php;
        include fastcgi_params;
        fastcgi_param SCRIPT_FILENAME $document_root$fastcgi_script_name;
    }
}

پشکنینی پەیکەرکردن یان سازدانیNginx بەم فەرمانە :

sudo nginx -t

بارکردنەوە:

sudo systemctl reload nginx.service
قۆناغی چوارەم :دامەزراندنی DokuWiki

دروستکردنی پۆیێک(دایرێکتۆری) بەناویdokuwiki لە شوێنی ڕووتی ڕاژە ،بەم فەرمانە:

sudo mkdir -p /var/www/dokuwiki

جوولە بۆ نێو لقی دروستکراوە بەم فەرمانە:

cd /var/www/dokuwiki

داگرتنت دوایین وشانی قایمی DokuWiki لە پەڕەی داگرتنی ماڵپەڕی فەرمی بەم فەرمانە:

sudo wget https://download.dokuwiki.org/src/dokuwiki/dokuwiki-stable.tgz

دامەزراندن و کردنەوەی بوخچەی DokuWiki :

sudo tar xvf dokuwiki-stable.tgz
sudo rm dokuwiki-stable.tgz
sudo mv dokuwiki-2018-04-22b/* . && mv dokuwiki-2018-04-22b/.* .
sudo rmdir dokuwiki-2018-04-22b/

گۆڕانی خاوەنیایەتی لە /var/www/dokuwiki بۆ پۆی(دایرێکتۆری) www-data :

sudo chown -R nginx:nginx /var/www/dokuwiki

کردنەوەی پەڕگەی سازدان بە نەرمەکالای دەستکاریکەری vim بەم جۆرە :

sudo vim /etc/php-fpm.d/www.conf

لە نوێکردنەوەیphp7.3-fpm.service بەم شێوازە :

sudo systemctl restart php7.3-fpm.service

لە نێو وێبگەڕەکەتان پەڕگەی install.php بکەنەوە بۆ دامەزراندن.ئەم سکریپتە پشکنین بۆ پێداویستییەکانی دامەزراندن بە یارمەتی فۆنکشێنەکانی PHP دەکا.هەروا هەژمارەیێکی سەرەتایییش دروستدەکا.

قۆناغی پێنجەم: دامەزراندنی و دەستپێگەیشتن بە ماڵپەری دۆکۆویکی :

وێبگەڕەکەت بکەرەوە ئینجا ناونیشانی خوارەوەی تێدا بنووسە:

http://example.com/install.php

ئینجا دەچیتە ئەم پەڕە:

تەواو زانیارییەکان پڕ بکەنەوە. ئینجا لە سەر دوگمەی Save کرتە بکەن. کرتەیێک لە سەر ئەم ڕەستە بکەن “your new DokuWiki” ئێستا پەڕەکەتان دەبینن.

دەتوانن بۆ نووسین لە بەستەری “login ” بچنەژوورەوە. ئەتوانن بەشی داشبۆرد ببینن لە کۆتایی دەبێ پەڕگەی install.php بە فەرمانەکەی خوارەوە بسڕنەوە.

sudo rm /var/www/dokuwiki/install.php

پیرۆزە ئێستا ئێوە ویکیێکی خنجیلانەتان هەیە بۆ نەرمەکالاکەتان یان ماڵپەڕەکەتان یان زانیاری لە بەشە جۆرواجۆرەکانی زانست.

بەستەرەکان :

https://www.dokuwiki.org https://github.com/splitbrain/dokuwiki