دامەزراندنی فایرواڵی UFW بۆ ئوبونتو و ڕاژەی هەوری دێبیان
Aug 17, 2018
5 خولەک
995 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێناسە:

یەکێک لە یەکەمین هێڵەکانی بەرگیری لە ئاسایشی ڕاژەی هەوری دامەزراندنی دیواری ئاگرە(firewall).لە ڕابردوو ئەم کارە زۆر بە ئاڵۆزی و دژواری ئەنجام دەبوو.زۆر کردار پێویست بوو. iptables ئێستا بە عینوانی نەرمەکالایێکی بەرگیری ڕاژە لە ئەمڕۆدا زۆر خوازیاری هەیە.بەڵام نیازی بە هەوڵێکی گونجا و عاقڵانە لە لایەن بەکارهێنەر بۆ فێر بوون و فام هەیە.ڕۆڵ(نەخش)ەکانی دیواری ئاگر شتیک نییە کە لە چەند چرکە فێر ببن. بەم مەبەستە،UFW بە شیوەیێکی بەرچاو زۆر ئاسانتر و جێگیرترە .

UFW جییە ؟

UFW کورتکراوەی دیواریکی ئاگرینی بێ ئاڵۆزە(Uncomplicated Firewall)،کە لە نەرمەکالای iptables زۆر سادەتر و قەشەنگترە.ئامانجی ئەوەیە کە بەڕیوەبردنی دیواری ئاگر زۆر سادەتر بکات و ڕووخسارێکی بەکارهێنەر پەسەندی بێ بۆ سوودگرتن.هەروەها لە لایەن کۆمەڵگای گشتی بەکارهێنەرانی لینوکس زۆر بە باشی پاڵپشتی دەکرێت و لە سەر زۆر یەک لە دابەشکراوەکان لینوکس سوودی لێوەرگیراوە.هەروا هەڵبژاردەیێکی بەهێزە بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕاژەکەتان.

پێش دەستپێکردن

سەرەتا، دەبێ دڵنیا ببین لەوە کە UFW دامەزراوە.لە ئوبونتو بە شێوازی پێش گریمان بوونی هەیە.بەڵام گەر دانەمەزرابوو بە هەر هۆکاریک، ئێوە دەتوانن بە فەرمانی خوارەوە دایمەزرێنن:

sudo aptitude install ufw

یا

sudo apt-get install ufw
پشکنینی بارودۆخ

ئێوە دەتوانن بارودۆخی UFW بە فەرمانەکەی خوارەوە ببینن

sudo ufw status

ئێستا، شایەت پێتان بڵێ ناچالاکە.بەهەرحاڵ کاتێک کە ufw چالاکە ئێوە ڕۆڵی دیواری ئاگرەکەتان شتێکە لەم شێوازە

Status: active

To Action From
-- ------ ----
22 ALLOW Anywhere

سوودلە IPv6 لە دیواری ئاگری UFW : گەر ئێوە ڕاژەی خەیاڵیتان لە سەر IPv6 کانفیگ کردووە.دڵنیا بن کە UFW کانفیگکراوە بۆ پشتیوانی IPv6 ئینجا بۆ هەر دوو جۆری ئایپی واتە IPv4 وە IPv6 ڕۆڵەکانی بۆ کانفیگ بکەن.بۆ ئەم کارە فایلی کانفیگی UFW بەم فەرمانە بکەنەوە :

sudo vi /etc/default/ufw

دڵنیا بن لە “IPV6” کە بەرابەرە لەگەڵ “yes”،هاوشێوەی ئەمەیە :

IPV6=yes

پاشکەوتی بکەن و بێنەدەرەوە.بۆ وەگڕخستنی UFW پەیڕەوی بکەن لەم فەرمانە:

sudo ufw disable
sudo ufw enable

ئێستا بۆ دوو جۆر ئایپییەکە واتە IPv4 وە IPv6 کانفیگکراوە.

ڕێکخستنی پێشگریمان

یەکێ لەو شتانە کە هەر نەرمەکالای دیواری ئاگر ڕێکدەخات،سادەکردنی ناساندنی ڕۆڵەکان بۆ ئەنجامدانی یاساکانی پێش گریمان بۆ ڕێپێدان بە بەرگیری لە پەیویندیەکان و بەستنەوەی ڕاژەو تۆڕە.پێشگریمانەکانی UFW هەر هەمووی پەیوەندیەکانی هاتنەژوور قەپاتدەکەن و پەیوەندیەکانی چوونەدەرەیان کراوەکردووە.ئەمەش مانای وایە کە هەر کەسێک کە گەرەکی بێ بگەیێ بە ڕاژەی هەوریەکەتان توانای بەستنەوەو پەیوەندی نییە.لە کاتێکدا هەر بەرنامە لە ڕاژە دەتوانێ پەیوەندی بە جیهانی دەرەوە بگرێ. بۆ ڕێکخستنی ئەم پێشگریمانانە لەUFW ،لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود دەگرین :

sudo ufw default deny incoming

وە

sudo ufw default allow outgoing

گەر هەرەکتانە کە مێ سنووردا بێ، دەتوانن داواکان بۆ دەرەوەش قەپات بکەن.هەر چەند پێویستی ئەم کردارە قسەی لەسەرە.بەڵام گەر ئێوە ڕاژەیێکی هەوری گشتیتان هەیە دەتوانن لە هەر جۆر پەیوەندی SSHبەرگیری بکەن.ئەمەش هۆکارێک بۆ بەڕێوەبردنی ئاسانە چوونکە دەبێ یاساکان بۆ تەواو پەیوەندیەکان ڕێکبخەن.ئێوە دەتوانن ئەمە بە شێوازی پێشگریمان بەم فەرمانە ڕێکبخەن :

sudo ufw default deny outgoing
ڕێگەدان بە پەیوەندی لە ڕاژە:

هەروا کە دەبینن پێکهاتەی ڕەستە(syntax) .ئێوە لە ترمیناڵ بە فەرمان دەتوانن یاساکانی دیواری ئاگر بگۆڕن.گەر ئێوە دیواری ئاگرتان چالاک کردووە. تەواو پەیوەندیەکان قەپاتدەکا.گەر ئیوە پەیوەندیتان گرتووە لە سەر SSH بۆ ڕاژەی هەوری.ئەمەش کێشەیێکە بۆ ئەوە کە ئێوە لە ڕاژەکەتاب قوفڵ دەبن بێڵن پەیوەندی SSH بە ڕاژەکەمان چالاک بکەین تا لەم قوفڵ بوونە بەرگیری بکەین.بەم فەرمانە:

sudo ufw allow ssh

بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاریەکان زۆر سادەیە.UFW هاتووە بە فەرمانەکانی پێشگریمان بۆ سوودبینینی بەکارهێنەر . SSH ئێمە لە سەرەوە نمونەیێکە.لە ئەساسە بە شێوازیکی کورتە :

sudo ufw allow 22/tcp

ئەم فەرمانە ڕێمان پێدەدا بۆ پەیوەندی بە دەرگای ۲۲ کە لە پرۆتۆکۆلی TCP سوودی لێدەگرین.گەر SSH ڕاژە لە پۆرتی ۲۲۲۲ ڕێکخراوە ئێمە دەتوانین بەم فەرمانەی خوارەوە توانای بکەین :

sudo ufw allow 2222/tcp
پەیوەندیانە کە شایەت نیازمان پێیان بێ.

ئێستا کاتێکی باشە بۆ ئەو پەیوەندیانە کە ئیمکانەن پێویستیمان پێیان ببێ. گەر ئێمە دەستپێگەیشتنی ئاسایشی بۆ ڕاژەی وێبمان بە FTP بێ ،ئیمە پێویستمان بە یەکێک لەم فەرمانانەیە :

sudo ufw allow www
sudo ufw allow 80/tcp sudo ufw allow ftp
sudo ufw allow 21/tcp

باوڕی ئێوە بۆ ئەوە کە چ دەروازەیێکی پۆرت بکەنەوە، بە پێی نیازەکەتان جیاوازە.بەڵام کەمێ تاقیکردنەوەی پێویستە. بێجگە لەمانە گەر هەرەکتانە بزانن کە پەیوەندی ئێوە بە SSH ڕێیپێدراوە دەبێ لەم بابەتە دڵنیا بنەوە.

سنووری دەرگاکان(Port):

ئێوە دەتوانن لە UFW سنوور بخەنە سەر پۆرتێکی تایبەت.بۆ ڕێپێدان بەم دەرگاکان 1000 وە 2000 لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo ufw allow 1000:2000/tcp

گەر ئێوە نیازتان بە UDP هەیە.لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo ufw allow 1000:2000/udp
ناونیشانی ئای پی

ئێوە دەتوانن ئای پیێکی تایبەت دیاری بکەن.بۆ نمونە ،گەر من گەرەکم بە پەیوەندیەکان لە ئای پیێکی تایبەت دیاری بکەم(بۆ وێنە دەڵێن ناونیشانی ماڵەوە یان شوێنی ئیشکردن).لەم فەرمانە سوود دەگرم

sudo ufw allow from 192.168.255.255
ڕێگانەدان بە پەیوەندیێک :

بە شێوازی پێشگریمانی هەر هاتنەژوورەیێکی پەیوەندییەکان قەپاتکراوە.ئەمەش هۆکارێکە کە یاساکانی دیواری ئاگرەکەمان، سادەتر بێ. بۆ ئەوە کە ئێمە لە کاتی هەڵبژاردن ڕێپێدراوین کە بەشێک لە پۆرت و دەرگاکانی ئای پی بۆ پەیوەندی بە ڕاژە پەسەند بکەین.گەر هەرەکتانە قۆسمە بن و تەواو دەرگاو پۆرتەکانی ڕاژەکەتان بکەنەوە یا ئاوەڵای بکەن(پێسنیار ناکرێ) دەتوانن ڕێبدەن بە تەواو پەیوەندیەکان وە ئینجا ئەو سنوورانە کە گەرەکتان نییە دەستانپێیبگەیێ ئاستی”allow”(ڕێپێدان) بگۆڕن بە”deny”(ڕێگانەدان یان نکول).وەک ئەم نمونە :

sudo ufw allow 80/tcp

لە سەرەوە ڕێگەمان داوە بە پۆرتی 80

sudo ufw deny 80/tcp

بە فەرمانی سەرەوە بە پۆرتی 80 ڕێگامان نەداوە.

سڕینەوەیە یاساکان(Rules)

دوو هەڵبژاردە هەیە بۆ سڕینەوە یاساکان.سادەترین ڕێگا ئەوەیە لەم فەرمانە سوود بگرن :

sudo ufw delete allow ssh

ئێوە دەبینن کە ئێمە تەنها پێش یاساکە وشەی “delete”ـمان نووسی.نمونەیێکی دیکە :

sudo ufw delete allow 80/tcp

یان نمونەیێکی دیکە

sudo ufw delete allow 1000:2000/tcp

ئەمە کەمێ دژوارە کاتێک کە ئێوە پێرستێکی زۆرتان لەبەردەستە.ڕیگایێکی سادە.لە دوو قۆناغ، لەبابەتی ئەم فەرمانانە

sudo ufw status numbered

گەر ئێمە گەرکمان بێ لیستێک لە تەواو یاساکان لە لیستێکی ژمارەیی کۆ کەینەوە لەم فەرمانە سوود دەگرین :

sudo ufw delete [number]

[number] هێڵێکە لە فەرمانەکەی پێش.

وەگڕخستنەوە

پاش ئەو شتە کە ئێمە چاوەڕوانیمان دەکرد لە UFW و ڕێکخستنەکانمان ئەنجام دا،دەبێ UFW چالاک بکەین

sudo ufw enable

بۆ دیتنی بارودۆخی یاساکان کە بە دەرگاکانمان داوە، لەم فەرمانە بەهرە دەبەین

sudo ufw status

یان ئەمە

sudo ufw status verbose

بۆ زانیاری فرەتر. گەر هەرەکمانە UFW بکوژێنینەوە واتە ناچالاکی بکەین لەم فەرمانە سوود دەبینین:

sudo ufw disable
ڕیکخستنەوەی هەموو شتێک :

بە هەر هۆکارێک ئەگەر ئێوە گەرەکتانە یاساکانی ڕاژەی هەوری بۆ پێشگریمان ڕێکبخەنەوە.بۆ ئەم مەبەستە تەنها ئەم فەرمانە بنووسن :

sudo ufw reset

سەرچاوە: digitalocean