دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر سێرڤێری ئوبونتو
Oct 8, 2018
5 خولەک
1065 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

وۆردپرێس یەکێکە لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک(دەق). کە بە ئینگلیزی دەکاتە “content management system”،سەرچاوەکراوەیە و خۆڕایی. سەرەتا بۆ بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی بلۆگ لە ۲۰۰۳ دەستی بە وشاندن کرد، بەڵام کەم کەم گرووپی گەشەپێدەران، تایبەتمەندی فرەیان بە زیادکراوەکان (Plugins)بۆ دابین کرد.وەک دروستکردنی فرۆشگا،ماڵپەڕی هەواڵنێری،ماڵپەڕی خزمەتگوزاری بلۆگ،تۆڕیکۆمەڵایەتی،مەکۆ،سیستەمی زانکۆ،سیستەمی داگرتنی پەڕەگەکان و … هتد.ڕووکاری زۆری تێدایە کە دەتوانن بەڵاش دەستان بکەوێت و بەنرخێکی کەم تایبەتی بکەنەوە بۆ مەبەستەکەتان.ئەم سکریپتە لەسەر بنەمای PHP نووسراوە و بنکەدراوەکەی لە MySQL هاوئاهەنگ بووە.

خۆشبختانە ئەم سیستەمە لە لایەن کۆمەڵێک خۆبەخشەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.[گەر بەزمانی کوردیش داینەگری لە بەشی بەڕێوەبەری وۆردپرێس مێنیۆی ڕێکخستنەکان دەتوانی زمانی کوردی بۆ هەڵبژێریت و لەسەر دوکمەی پاشکەوت کرتە بکەی،پەڕگەی زمانی کوردی لەسەر وۆردپرێس دادەگیرێت و دەگۆڕیت بۆ زمانە کوردی]ئەم سیستەمە بە بەراوەرد لەگەڵ درۆپاڵ،(درووپاڵ)جوملا(ژوملا) گۆشەی تایبەت و لاوازی دەبێ…کە لەم باسە ناگونجێ .بەڵام ئەوەی کە جێگای سەرنجە ژمارەیێکی زۆر بەکارهێنەر و ماڵپەڕە، کە لە جیهان چێژیان لێگرتووە. بەهەرحاڵ لەم وانە فێر دەبین کە چۆن وۆردپرێس لەسەر ڕاژە(سێرڤێری) ئوبونتو بە خزمەتگوزاریکانی Apache2 ،MariaDB وە PHP دامەزرێنین.دەی با دەستپێکەین.

قۆناغی ۱ :ئامادەکردن و بەرۆژکردنی ڕاژەی ئوبونتو

زۆر باشە کە پێش ئەوە پاکەتێک لەسەر ڕاژەی ئوبونتو دامەزرێنین،سەرەتا بەڕۆژی بکەینەوە.ئێوە بەەرمانەکەی خوارەوە ئەم کارە ئەنجام بدەن:

sudo apt update && sudo apt dist-upgrade && sudo apt autoremove

پاش بەڕۆژکردنەوەی ئوبونتو ،دەبێ بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس چەند پێداویستی لەسەر ڕاژە دامەزرێنین.

قۆناغی ۲ : دامەزراندنی ڕاژە وێبی ئاپاچی(Apache2 Web Server)

ڕاژە وێبی ئاپاچی لە ئێستا دا بەرچاوکراوەترین ڕاژەیە بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس،بۆ دامەزراندنی ئاپاچی۲(Apache2) فەرمانەکەی خوارەوە جێبەجێبکەن:

sudo apt install apache2

پاش دامەزراندنی ئاپاچی بە فەرمانەکەی خوارەوە خشتەەکانی پێرست ناچالاک دەکەین(بۆ ئاسایش):

sudo sed -i "s/Options Indexes FollowSymLinks/Options FollowSymLinks/" /etc/apache2/apache2.conf

بەفەرمانەکەی خوارەوە ئێمە دەتوانین لە هەر کاتێک ئاپاچی ڕاوێستێنین(stop)، دابگرسێنین(start) و توانابکەین(enable):

sudo systemctl stop apache2.service
sudo systemctl start apache2.service
sudo systemctl enable apache2.service
قۆناغی ۳ : دامەزراندنی ڕاژە بنکەدراوەی ماریا(MARIADB)

بنکە دراوەی ماریا دی بی (MARIADB) زۆر بە خێرایی لە نێو کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە و لینوکس دا MySQLی لادا.ماریا دی بی بنکەدراوەی سەرەکی زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکسە.. ئینجا وۆردپرێس پێویستی بە بنکەدراوەیێک هەیە.بە فەرمانەکەی خوارەوە بنکەدراوەی ماریا دی بی دادەمەزرێنن ؛

sudo apt-get install mariadb-server mariadb-client

پاش دامەزراندنی ماریا دی بی بە فەرمانەکەی خوارەوە ئێمە دەتوانین لە کاتی بووتکردنی(boot) ڕاژە.بنکەدراوە ڕاوێستێنین(stop)، دابگرسێنین(start) و توانابکەین(enable)، بەم شێوازە:

sudo systemctl stop mariadb.service
sudo systemctl start mariadb.service
sudo systemctl enable mariadb.service

ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە ئاسایشی ماریا دی بی بەهێز دەکەی و بەکارهێنەرێکی ڕەگ یان رووتی بۆ دروستدەکەین:

sudo mysql_secure_installation

پاشان کە ماریا دی بی چالاک بوو لە کاتی پەیکەرسازی ئاسایش دەبێ بەم پرسیارانە وڵام بدەنەوە:

Enter current password for root (enter for none): Just press **Enter**
Set root password? [Y/n]: **Y**
New password: **Enter password**
Re-enter new password: **Repeat password**
Remove anonymous users? [Y/n]: **Y**
Disallow root login remotely? [Y/n]: **Y**
Remove test database and access to it? [Y/n]: **Y**
Reload privilege tables now? [Y/n]: **Y**
قۆناغی چوار: دامەزرادی PHP و ماژووڵ(مۆدول)ەکان

پاش ئەوە کە ئاپاچی وماریا دیبی تان دامەزراند، دەبێ دامەزراندی PHP و ئەو ماژۆڵانە(زیادکراوەکانی) بە فەرمانەکەی خوارەوە دەستپێبکەن.لەم فەرمانە پێرستێک لە باشترین مۆدوڵەکانی php بوونی هەیە

sudo apt install php libapache2-mod-php php-common php-mbstring php-xmlrpc php-soap php-gd php-xml php-intl php-mysql php-cli php-mcrypt php-ldap php-zip php-curl

دوای دامەزراندنی php ئێوە پەیکەرسازی پەڕگەی php.ini جێبەجێ بکەن:

 sudo nano /etc/php/7.X/apache2/php.ini

پیتی (X)دەتوانێ بە پێ سیستەمەکەت لە نێوان ۱ یان ۰ بێت . ئێستا کێشان(scroll)بێنە خوارەوە و وەک ئەم نووسراوە ڕێکخستنەکان ئەنجام بدە

post_max_size = 20M
memory_limit = 256M
max_execution_time = 300
max_input_vars = 10000
upload_max_filesize = 64M
قۆناغی پێنج : دروستکردنی بنکەدراوە بۆ وۆردپرێس

لەم قۆناغە تەواو پێداویستیەکانی وۆردپرێس جێ بە جێ دەبێ.واتە ئێستا وۆردپرێس ئامادەی دامەزراندنە.سەرەتا بنکەدراوەیێک دروستدەکەین،وۆردپرێس لەم بنکە دراوە بۆ پاشکەوتکردنی زانیاریەکان سوود دەگرێت. لە فەرمانەکەی خوارەوە ئێوە دەچنە نێو بنکەدراوەکە کە لە قۆناغەکانی سەرەوە دامەزرا.هەروەها کە وشەی نهێنیشتان بۆ دروستکرد.

sudo mysql -u root -p

ئێستا من بنکەدراوەیێک بەناوی WP_database بە فەرمانەکەی خوارەوە دروستدەکەم؛هەرچەند کە ناوەکی دەتوانێ بە خواستی ئێوە بێ

CREATE DATABASE WP_database;

ئێستا ئێمە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بۆ بنکەدراوەکەمان دابین دەکەین.دیسان ناوی بەکارهێنەر وشەی نهێنی دەتوانێ بە خواست خۆتان بێ

CREATE USER 'wp_user'@'localhost' IDENTIFIED BY 'type_password_here';

ئێستا دەبێ بەم بەکارهێنەرە تەواوی ئاستی دەستکاری بۆ بنکەدراوە دابین بکەین واتە بتوانێ خشتێک یان بنکەدراوە بسڕێتەوە،بیگۆڕێ ،دەستکاری بکا و … .

GRANT ALL ON WP_database.* TO 'wp_user'@'localhost' IDENTIFIED BY 'type_password_here' WITH GRANT OPTION;

لە کۆتایی گۆڕانکاریەکانتان پاشکەوت بکەن بەم فەرمانە:

FLUSH PRIVILEGES;
EXIT;
قۆناغی شەش : سازدانی ماڵپەڕی نوێی وۆردپرێس

لەم قۆناغە کاتی ئەوە هاتە کە پەڕگەی سازدان(configuration) لە سەر ڕاژە بۆ وۆردپرێس دروست بکەین.ئێمە ناوی ئەم پەڕگە دەنینwordpress.conf

sudo nano /etc/apache2/sites-available/wordpress.conf

ئێستا ئەم دەقەی خوارەوەی تێدا دەلکێنن(paste)، ئاگادار بە! بە جیاتی دۆمەینی example.com دەبێ ناوی ماڵپەری خۆتان بنووسن.(من تۆخم کردووە لەبیرت نەچێ :))

     ServerAdmin admin@example.com
     DocumentRoot /var/www/html/wordpress/
     ServerName example.com
     ServerAlias www.example.com

     
        Options +FollowSymlinks
        AllowOverride All
        Require all granted
     

     ErrorLog ${APACHE_LOG_DIR}/error.log
     CustomLog ${APACHE_LOG_DIR}/access.log combined

پەڕگە پاشکەوت بکەو بێنەدەرەوە.

قۆناغی حەوت : دەرگای وۆردپرێس ماژۆڵ(مۆدول) توانا دەکەین

پاش سازدانی ڕاژەی خەیاڵی لەسەرەوە دەبێ بەفەرمانەکەی خوارەوە چالاکی بکەین:

sudo a2ensite wordpress.conf
sudo a2enmod rewrite
قۆناغی هەشت : داگرتنی دوایین وشانی وۆردپرێس

ئێستا سەردانی ماڵپەڕی فەرمی وۆردپرێس دەکەین، دایدەگرین بەڕیزبەندی فەرمانەکانی خوارەوە.

cd /tmp && wget https://wordpress.org/latest.tar.gz
tar -zxvf latest.tar.gz
sudo mv wordpress /var/www/html/wordpress

بە فەرمانەکەی خوارەوە دەبێ مۆلەتدانەکانی بوخچەکان لە سەر ڕاژە بەشی ڕووت دابین بکەین.بە ڕیزبەندی فەرمانەکان جێ بە جێ بکە

sudo chown -R www-data:www-data /var/www/html/wordpress/
sudo chmod -R 755 /var/www/html/wordpress/
قۆناغی نۆ : سازدانی وۆردپرێس

بە فەرمانەکەی خوارەوە ئێمە پەڕگە یان فایلی سازدانی وۆردپرێس(wp-config.php) دروستدەکەین.پێشگریمان ئەم پەڕگەیە لە وۆردپرێس هەیە بەڵام ئێمە ناوەکەی دەگۆڕین

sudo mv /var/www/html/wordpress/wp-config-sample.php /var/www/html/wordpress/wp-config.php

ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە ئەو پەڕگەی سازدانە کە لەسەرەوە دروستمان کردووە دەیکەینەوە

sudo nano /var/www/html/wordpress/wp-config.php

لە نێو پەڕگەی سازدان ئەو وشانە کە تۆخ کراوە بە زانیاری بنکەدراوە کە لە سەرەوە دروستتکردووە بیگۆڕە:

// ** MySQL settings - You can get this info from your web host ** //
/** The name of the database for WordPress */
define('DB_NAME', 'WP_database');

/** MySQL database username */
define('DB_USER', 'wp_user');

/** MySQL database password */
define('DB_PASSWORD', 'new_password_here');

/** MySQL hostname */
define('DB_HOST', 'localhost');

/** Database Charset to use in creating database tables. */
define('DB_CHARSET', 'utf8');

/** The Database Collate type. Don't change this if in doubt. */
define('DB_COLLATE', '');

پاش گۆڕانی زانیاریەکان،پاشکەوتی بکەن. ئێستا تەواو پەیکەرسازیەکانت ئەنجام دا واتە سازدان تەواو بووە، دەبێ ئاپاچی لەنوێ بەگڕ بخەیتەوە

sudo systemctl reload apache2.service

ئێستا ئای پی ڕاژە یان دۆمەینەکەت لە شریتی ناونیشانی وێبگەڕەکەت بنووسە.تا دەچی بۆ دامەزراندنی وۆردپرێس. بۆ نمونە :http://example.com گەر هەموو شتێک بە باشی ئەنجام درابێ تۆ پاش نووسینی ئای پی یان ناونیشانی ماڵپەڕەکەت ئەم پەڕە دەبینی.ئینجا بەئاسانی دەڕۆی بۆ تەواوکردنی قۆناغەکانی دامەزراندنی وۆردپرێس.لەکۆتایی دەتوانی لە بەشی ڕێکخستن زمانی کوردی بۆ هەڵبژێری و دادەمەزرێ لەسەر وۆردپرێسەکەت.

سەرچاوە: websiteforstudents