دامەزراندنی پاکەتی LAMP لە سەر دابەشکراوەکانی دێبیان
Aug 11, 2018
2 خولەک
360 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی

لەم فێرکارییە فێر دەبین چۆن دەتوانین پاکەتی LAMP لە سەر دابەشکراوەکانی بنەمای دێبیان دامەزرێنین.وشەی LAMP کورتکراوەی وشەکانی Linux ،Apache ،MySQL ،PHP یە. بە پێچەوانەی ماک و ویندۆس پاکەتێکی یەکگرتوو بە شێوازی پەرگەیێک نییە کە بتوانین تەواو خزمەتگوزارییەکانی لێ دامەزرینین.دەبێ هەر کامێکیان جودا جودا دامەزرێنین.

لەو ڕوانگەوە لە زۆربەی دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس ڕاژەیێکی خەیاڵی پێشتر دامەزراوە،پێویست نییە کە ئێمە ڕاژە دامەزرێنین تەنها ئەو ئەپانە(نەرمەکالانە) کە پێویستمان پێیەتی دایدەمەزرێنین.

دامەزراندنی خزمەتگوزاری Apache

ئاپاچی خزمەتگوزارێکی ڕاژەی خۆڕایی و سەرچاوەکراوەیە،سەرەتا ترمیناڵ دەکەینەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارەوەی لێ دەنوسین.

$ sudo apt-get update
$ sudo apt-get install apache2

خاڵ : ئاگادار بن بۆ دامەزراندن پێویستمان بە root ئاستی هەیە( root : بەهێزترین و بەرزترین ئاستی دەستپێگەیشتن لە لینوکسە)

فەرمانی یەکەم ڕیپۆزیتۆریەکان سیستەم بەڕۆژ دەکاتەوە.پاشان لە فەرمانی دووەم Apache دادەمەزرێنین.پاش دامەزراندنی بە سەرکەوتوویی، فەرمانەکەی خوارەوە بۆ نیشاندانی بارودۆخی دامەزراندنەکە دەنووسین.

$ sudo service apache2 status

ئێسا بە پەیامی خوارەوە ڕووبەرو دەبین :

apache2.service - LSB: Apache2 web server
   Loaded: loaded (/etc/init.d/apache2)
   Active: active (running) since Sat 2016-04-02 01:13:24 IRDT; 23h ago
     Docs: man:systemd-sysv-generator(8)
  Process: 7290 ExecReload=/etc/init.d/apache2 reload (code=exited, status=0/SUCCESS)
  Process: 1635 ExecStart=/etc/init.d/apache2 start (code=exited, status=0/SUCCESS)
   CGroup: /system.slice/apache2.service
           ├─1898 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─7309 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─7310 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─7311 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─7312 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─7318 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─8268 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─8276 /usr/sbin/apache2 -k start
           ├─8278 /usr/sbin/apache2 -k start
           └─8280 /usr/sbin/apache2 -k start
دامەزراندنی بەڕێوەبەری بنکەدراوەی MySQL :
$ sudo apt-get install mysql-server

بۆ دامەزراندنی MySQL، دەبێ فەرمانەکانی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووسین:

$ sudo apt-get install phpmyadmin

لێرە! لەکاتی بەردەوامی لە دامەزراندنی داوای وشەی نهێنی بۆ root دەکا.لە بەردەوامی قۆناغەکان پێویستمان بە دامەزراندنی phpmyadmin هەیە.phpmyadmin نەرمەکالایە سەرچاوەکراوەو خۆڕاییە بۆ بەڕێوەبردنی بنکەدراوەیMySQLـە.ئەم ئامرازە ئێمە توانا دەکا کە بتوانین بنکەدراوە بە شێوەیێکی گرافیکی بەڕێوە ببەین.

بۆ دامەزراندنی ،phpmyadmin دەبێ سەرەتا MySQL دامەزرێنین،هەروا لە کاتی دامەزراندن هەنێ پرسیارمان لێدەکرێت وەک ناوی بەڕێوەبەر و وشەی نهێنی و …هتد.

دامەزراندنی وەرگێڕیPHP

بۆ ئەوەکە توانایی خوێندنی کۆدەکانیPHPـیمان بێ پێویستمان بە وەرگێڕە(interpreter).بۆ دامەزراندنی ئەم وەرگێڕە دەبێ کۆدەکانی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووسین.

$ sudo apt-get install php7.0

ئێستا پاش دامەزراندنی ئەم خزمەتگوزاریانە دەبێ خزمەتگوزاریەکان ڕیبووت بکەین.بۆ ئەم مەبەستە دەبێ فەرمانی خوارەوە بنووسین:

$ sudo service apache2 restart

ئێستا خزمەتگوزاری ڕاژەی بە سەرکەوتووی دامەزراو دەبێ بەرنامە داڕشتن دەستپێبکەین یان ماڵپەڕەکەمان ڕێ بخەین.