دامەزراندنی ڕاژەی لایت سپید لە سەر ئوبونتوی۱۸.۰۴
Aug 19, 2018
4 خولەک
845 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

کۆمپانیای لایت سپید (LiteSpeed) لە New Jersey وڵاتی ئەمریکا ،یەکێک لەو کۆمپانیانەیە کە پێشڕەو لە خزمەتگوزاری ڕاژە و ئاسایشی ڕاژەکانی وێبە.لە سەرەتاکانی ساڵی ۲۰۰۲.ز لە لایەن گرووپێکی ئەندازیار بە ڕێبەری George Wang بونیات نرا.ئەم گرووپە ئیشی تایبەتیان بۆ دیزاینی نەرمەکالاکانی ڕاژەیە وە ساڵانێکی زۆرە لەم بوارە خاوەن ئازمونن.دروشمی ئەم کۆمپانیا ئەوەیە کە “کڕینی ڕەقەکالای بەهێز ڕێگە چارە بۆ سڕینەوەی کێشەکان نییە و لە بواری ئابووری ئەم بیرۆکە زۆر بەهێز نییە”.باوڕیان وایە کە بە کڕینی ئەم ڕاژەی وێبە(لایت سپید) تا ئاست و ڕادەیێکی زۆر نیازەکان چارەسەر دەکرێن و پێویست بە کڕینی ڕاژەی بەهێز نابێ.

لایت سپید ڕاژە وێبێکە لە سەر بنەمای کردار و خێرایی زۆر چالاکە.زۆر هاوشێوەی ئاپاچییە (Apache)و زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت جێگری بێ.پانێلێکی چاودێری زۆر سادەی بۆ بەڕێوەبردن هەیە و ئەمەش بووە بە هۆکارێک بۆ دڵخوازبوونی. بەهۆی سادەیی و خێرایی دەتوانن ماڵپەڕەکەتانی لەسەر دامەزرێنن.ئەم ڕاژە لە CGI, FastCGI, LSAPI, PHP, Servlet/JSP پاڵپشتی دەکا وە توانایی پاڵپشتی لە Apache compatible URL rewrite engine هەیە و لە بواری ئاسایش و پاراستن بە Deny any buffer-overrun attempts و System overloading prevention بەسراوەتەوە.

تایبەتمەندییەکانی لایت سپید:
۱-توانایی تایبەت :
  1. CGI, FastCGI, LSAPI, PHP, Servlet/JSP, Proxy SSL, IPv4, IPv6
  2. باشترین پاڵپشتی لە Ruby on Rail
  3. تواناییەکانی ئاپاچی و پاڵپشتی لە htaccess.
  4. توانایی پاڵافتن mod_security
  5. توانایی مەکینەی URL ئاپاچی
  6. زیادکراوەی ڕاژەی MS FrontPage
۲-خێرایی :
  1. تا ۷ بەرابەر لە ئاپاچی خێراترە
  2. زۆرکردنی تواناییphp تا ۵۰%
  3. سێ بەرانبەر خێراتر لە ئاپاچی بۆ ssl
  4. باشترینکردار لە perl
  5. هاندانی خێراکردنی ڕەقەکالای ssl
۳-پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەر
  1. دامەزراندنی ئاسان
  2. دامەزراندنی خۆکارانەی php
  3. بەڕێوەبردنی ڕاژە بە سادەیی لە ڕێگایGUI
  4. بەڕۆژبوونی خۆکارانە
  5. ڕێکخستنی ڕاژەی خەیاڵی
  6. down time ڕاژە نزیک بە سفرە
  7. Real-time service monitoring
۴ – ئاسایش و پاراستنی
  1. دەقیق ترین داوای پێوانەیی http
  2. بەتاڵکردنی هەمووی buffer-overrun کان
  3. Anti-DDoS
  4. بەرگیری لە System overloading
  5. CGI/FCGI/LSAPI/PHP/RUBY suEXEC
  6. ڕاژە خەیاڵیەکان(VPS) سەریان بۆی دەخورێ

لایت سپید (LiteSpeed)هەم بە شێوازی سەرچاوەکراوەیە بەناویOpenLiteSpeed ،هەم بە عینوانی نەرمەکالایێکی بە پارە بە ناوی LiteSpeed Enterprise لە بەردەستە.نرخەکەی فرە کەمە. لەم بابەتە ئێمە چاوپێخشاندنێک لە سەر دامەزراندنی ڕاژە وێبی لایت سپیدی کراوە، لە سەر ئوبونتوی ۱۸.۰۴ لە ڕاژەی خیاڵی(VPS) دەکەین.

پێش نیازەکان :
  • دامەزراندنی بەنوێیی ئوبونتوی ۱۸.۰۴ .

  • زانیاریێک لە سەر فەرمانەکان لینوکس.

  • بەکارهێنەرێک بە مۆڵدانی sudo(با ئاستی root نەبێ)

دامەزراندی پێداویستەکانی OpenLiteSpeed

    $ sudo apt-get install -y build-essential
    $ sudo apt-get install -y rcs libpcre3-dev libexpat1-dev libssl-dev libgeoip-dev libudns-dev zlib1g-dev libxml2 libxml2-dev libpng-dev openssl
دامەزراندنی OpenLiteSpeed

سێ ڕێگا بۆ دامەزراندنی لایت سپیدی کراوە هەیە. ۱-دامەزراندن لە سەرچاوەی کۆد. ۲-دامەزراندن لە کانگای لایت سپید. ۳-دامەزراندن بە سکریپت. لەم بەڵگەیە،ئێمە لە کۆدی سەرچاوە سوود دەگرین بۆ دامەزراندن.بۆ ئەوە کە دڵنیا بین کە دامەزراندن لە دوایین وشانی لایت سپیدە.(دوایین وشان لە ئێستا دا ۱.۴.۳۴). سەردانی پەڕەی فەرمی لایت سپیدی کراوە بکەن و بەم فەرمانە لە ترمیناڵی ئوبونتو وشانی پایەدارەکەی دابەزێنن(واتە Current Stable Edition )

    $ wget https://openlitespeed.org/packages/openlitespeed-1.4.34.tgz

پەڕگەی پەستانی کۆدەکە،بکەنەوە بەم فەرمانە :

     $ tar -xzvf openlitespeed-1.4.34.tgz

بیگۆڕن بۆ دایرێکتۆری دامەزراندن، بە ئاستی sudo دایمەزرێنن یان بە ئاستی ڕووت :

    $ cd openlitespeed-1.4.34/
    $ sudo ./configure
    $ sudo make && sudo make install

لایت سپیدی کراوە خۆکارانە لەم دایرێکتۆری /usr/local/lsws دامەزرا.

کانفیگکردنی OpenLiteSpeed :

بۆ کانفیگی وشەینهێنی بەڕێوەبەری ڕاژەکە بەم مەسیرە بڕۆن

    $ sudo /usr/local/lsws/admin/misc/admpass.sh
     
    Please specify the user name of administrator.
    This is the user name required to login the administration Web interface.
     
    User name [admin]: liteadmin
     
    Please specify the administrator's password.
    This is the password required to login the administration Web interface.
     
    Password:
    Retype password:
    Administrator's username/password is updated successfully!

وەگڕیبخە ڕاژەی لایت سپیدی کراوە بەم فەرمانە :

    $ sudo /etc/init.d/lsws start

یان ئەمە:

    $ sudo /usr/local/lsws/bin/lswsctrl start
دەستپێگەیشتنی ڕاژەی وێب :

بەشیوازی پێشگریمانە ڕاژەی لایت سپیدی کراوە، لەسەر HTTP و دەرگا(پۆرت)ـی 8088 لەبەردەستە .بەتایبەت بۆ پانێلی بەڕێوەبەری ڕاژە لە دەرگای 7080 خۆی خزاندووە.گەر ئێوە دیواری ئاگری UFWـتان چالاکە.ئێوە دەبێ ئەم دەرگانە بکەنەوە.(چۆنیەتی دامەزراندنیUFW لە سەر ئوبونتو)

کانفیگکردنی دیواری ئاگر بۆ دەستپێگەیشتن بە دەرگاکان: ئەم یاسانە بە فایرواڵ(دیواری ئاگر)ـەکەتان زیاد بکەن

    $ sudo ufw allow http
    $ sudo ufw allow https
    $ sudo ufw allow 8088/tcp
    $ sudo ufw allow 7080/tcp

بارکردنەوە(ReloAd)ـی ufw بۆ ئەم دوایین گۆڕانکاریانە بە فەرمانەکەی خوارەوە :

    $ sudo ufw reload

بۆ ئەوە ئاگادار بین کە دیواری ئاگرەکەمان ڕێیداوە بە پۆرتەکانی ڕاژەکەمان ئەم فەرمانە بۆ بارودۆخەکە دەنووسین :

    $ sudo ufw status

گەر هەموو شتێک درووست بێ ئەوە ئێوە دەتوانن بچنە نێو پانێلی ڕاژەکەتان بە یەکێک لەم دوو ناونیشانە :

http://your-domain.com:8088 یان http://server-ipaddress:8088

ئادرەسی دامەزراندنەکەی ئێمە لەم مەسیرەیە (ئایپی ڕاژەی ئێوە جیاوازە بەڵام پۆرت هەر یەکێکە):

http://35.192.152.126:8088

ئێستا ئەم پەڕە دەردەکەوێ :

ئەمە پانێلی بەڕێوەبەری ڕاژەکەیە. بڕۆن بۆ یەکێک لەم ناونیشانانە :

https://your-domain.com:7080 یان https://server-ipaddress:7080

بۆ پرۆژەکەی ئێمە لەم ئادرەسەیە:

https://35.192.152.126:7080

شتێک وەک پەڕەی خوارەوە دەبینن :

چونکە یەکەم بارتانە دینە ئەم پەڕە، ئەم پەیامە “Your connection is not secure” نەتانترسێنێت،ئەمە بۆ ئەوەیە کە وێبگەرەکە هێشتا باشسازی بۆ مۆڵەتدانی sslـی وەرنەگرتووە لەو کاتە کە ئێوە ڕاژەتان دامەزراندووە ئەم دەرگای ئاسایشتان کانفیگ نەکردووە. لەم پەیامە هەڵەیە، چاپۆشی دەکەین، لەسەر دوکمەی Advanced کرتەیێک دەکەین ئینجا کرتە لەسەر دوکمەی Add Exception دەکەین وەک پەنجێرەیێک دەکرێتەوە لە سەر خشتی “Add Security Exception” کرتە لە دوکمەی Confirm Security Exception دەکەین.(ئەڵبەت ئەمە بۆ ویبگەڕی فایرفۆکسە) لە کۆتایی پەرەی چوونەژوورەوە، بەم شیوازە دەبێ :

زانیاری بەڕیوەبەر بنووسن کە لە کاتی کانفیگی لایت سپید تۆمارمان کرد.پاش چوونەژوورەوە ئێوە ئەم پەرە دەبینن :

پیرۆز بێ… سەرکەوتووبن :)

سەرچاوە: hostadvice