پێشەکی :
سۆنێریژ(Sonerezh) ڕاژەیێکی خۆماڵی و سەرچاوەکەراوەیە لە سەر بنەمای وێب، نەرمەکالایێکە بۆ دەستپێگەیشتن بە پەڕگە میوزیکەکانتان لە هەر شوێنێک کە بونتان هەیە.بۆ سوودوەرگرتن لەم نەرمەکالا دەتوانن لە هەر وێبگەرێک کەڵک بگرن.زۆر قەبارەی کەمە و سووکەلەیە و کارکردن پێی زۆر سادەو ساکارە کە بە زمانەکانی PHP وە HTML5 نووسراوە.ئێوە دەتوانن سەردێرەکان، ئاڵبۆمەکان،هونەرمەندان، بە پێرستی پەڕگە دەنگەکانتان زیاد بکەن و گوێبیستیان لە نێو پۆلەکان بن.Sonerezh بەڕێوەبردنی بەکارهێنەران بە دوو ئاست ئەنجام دەدا. بەو جۆرە کە هاورێکانتان دەتوانن پەیوەندی پێوە بگرن و چێژی لێ ببینن و بەڕێوەبەریش لە لایێکی دیکە ئیشی خۆی بکا.بۆ نمونە ئێوە پێتان خۆشە کاتێک میوانێکتان دێت لە خانووەکەتان بە ناونیشانێک ئارشیڤێکی باش لە میوزیکەکانی بۆ دابین بکەن کە لە کاتی خەوتن یان بێ تاقەتی گوێی لێبگرێ،یان لە ئیدارەو وچایخانەو هەرشوێنێک کە خوازیارانی دەنگ و میوزیک بوونیان هەیە.تاقی بکەنەوە شتێکی نایابە. لەم وانە فێر دەبین چۆن سۆنێریژ دامەزرێنین لە سەر ئوبونتوی ۱۸.۰۴ی ڕاژە.
پێداویستیەکان:
– ڕاژەیێک کە ئوبونتوی ۱۸.۰۴ی لەسەر دامەزرابێت. – دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەرێک بێجگە لە بەڕێوەبەر یان ڕەگ(root)بەڵام بە ئاستی ئەو.
دامەزراندنی Apache، MariaDB وە PHP
سۆنێریژ(Sonerezh) نەرمەکالایێک لە سەر بنەمای وێبە. هەر بۆیە پێویستمان بە دامەزراندنی ڕاژەی ئاپاچی، بنکەدراوەی MariaDB لە سەر سیستەمە(ڕاژە).بە فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانین ئەم دوو نەرمەکالا دامەزرێنین:
sudo apt-get install apache2 mariadb-server -y
ئێستا دەبێ کانگای Ondrej PHP لە سەر سیستمەم زیاد بکەین.کە بەم دوو فەرمانەی خوارەوە ئەنجامی دەدەین:
sudo apt-get install software-properties-common
sudo add-apt-repository ppa:ondrej/php -y
ئێستا بەفەرمانەکەی خوارەوە کانگاکان و دامەزراندنیPHP و تەواو پێداویستیەکان بەڕۆژ دەکەینەوە.
sudo apt-get install php7.2 php7.2-mysql php7.2-intl php7.2-cli php7.2-gd php7.2-mbstring php-pear php7.2-curl php7.2-mysqlnd php7.2-mcrypt libav-tools git -y
تەواو پاکەتە پێداویستیەکان لە فەرمانەکەی سەرەوە دامەزران،ئێستا دەبێ خزمەتگوزاریەکانی Apache وە MariaDB بۆ ئیشپێکردن بە فەرمانەکانی خوارەوە جێبەجێیان بکەین:
sudo systemctl start apache2
sudo systemctl enable apache2
sudo systemctl start mysql
sudo systemctl enable mysql
پەیکەرسازی بنکەدراوەی MariaDB
بە شێوازی پێشگریمان MariaDB زۆر پارێزاو نییە. ئێمە دەبێ سەرەتا لە سەر بەشی ئاسایش ئیش بکەین.بەو ئەم مەبەستە دەبێ فەرمانەکانی خوارەوە بنووسن :
sudo mysql_secure_installation
وەڵامی فەرمانەکەی سەرەوە بەم شێوەیە دەردەکەوێت:
Enter current password for root (enter for none):
Set root password? [Y/n]: N
Remove anonymous users? [Y/n]: Y
Disallow root login remotely? [Y/n]: Y
Remove test database and access to it? [Y/n]: Y
Reload privilege tables now? [Y/n]: Y
بۆ پاراستنی MariaDB دەبێ بڕۆینە ناو شێڵ ، بەم فەرمانە :
mysql -u root -p
وشەی نهێنی ڕووت بنووسن ئینجا بنکەدراوە و بەکارهێنەرێک بۆ Sonerezh درووست بکەن:
MariaDB [(none)]> CREATE DATABASE sonerezhdb;
MariaDB [(none)]> GRANT ALL PRIVILEGES ON sonerezhdb.* TO 'sonerezh'@'localhost' IDENTIFIED BY 'password';
مۆڵەتدانەکانی بۆ دابین بکەن بەم فەرمانە:
MariaDB [(none)]>FLUSH PRIVILEGES;
MariaDB [(none)]>\q
دامەزراندنی Sonerezh
سەرەتا دوایین وشانی Sonerezh لە کانگای گیت دادەبەزێنین،بۆ ئەم کارە فەرمانەکەی خوارەوە دەنووسین :
cd /var/www/html
sudo git clone --branch master https://github.com/Sonerezh/sonerezh.git
ئێستا ئاستی دەستپێگەیشتنی گونجاو دەدەین بە بوخچەی Sonerezh بە یارمەتی فەرمانەکەی خوارەوە :
sudo chown -R www-data:www-data /var/www/html/sonerezh
sudo chmod -R 755 /var/www/html/sonerezh
ئێستا دەبێ پەڕگەی ڕاژەی خەیاڵی ئاپاچی بۆ درووست بکەین :
sudo nano /etc/apache2/sites-available/sonerezh.conf
ئینجا ئەم هیڵانەی تێدا دەنووسین:
ServerAdmin admin@example.com
DocumentRoot /var/www/html/sonerezh
ServerName example.com
Options FollowSymLinks
AllowOverride All
ErrorLog /var/log/apache2/sonerezh-error_log
CustomLog /var/log/apache2/sonerezh-access_log common
پەڕگەکەی سەرەوە پاشکەوت دەکەین.ئینجا ڕاژەی خەیاڵێ چالاک دەکەین بەم فەرمانە:
sudo a2ensite sonerezh
خزمەتگوزاری Apache نوێدەکەینەوە(restart).بەم جۆرە:
sudo systemctl restart apache2
سوودوەرگرتن لە Sonerezh
وێبگەڕەکەت بکەرەوە ئینجا دۆمەینیhttp://example.com
تێدا بنووسە(ئەمە دەبێ لەServerName بگۆڕی بە حەزی خۆت، چەند هێڵ لە سەرەوە چاو لێ بکە)،ئینجا ئێوە ڕێنمایی دەکرێن بەم پەڕەیە:
کاتێک زانیاری بنکەدراوەو بەڕێوەبەرتان نووسی،ئینجا لە سەر دوکمەی Run کرتە بکەن،دەچن بۆ پەڕەی چوونەژوورەوە.زانیاری بەڕێوەبەر بنووسن تا دچنە ژوورەوە.(واتە بەشی داشبۆرد).
پۆلێنکردن لە ئاڵبۆم:
پۆلێنکردن لە دەستەی هونەرمەندان
بارکردنی پەڕگەکان بە هێڵی فەرمان:
لە وشانی ۱.۱.۰ سیستەمی هێڵی فەرمان بۆ ئەم نەرمەکالا بۆ بارکردنی کتێبخانە گەورەکانی میوزیک لە بەردەستە کە لەسەر بنەمایCakePHP Shell درووستکراوە.
ناردنی پەڕگەی دەنگ(بارکردن) بە یارمەتی هێڵێ فەرمان(CLI)
sonerezh/app $ Console/cake sonerezh import /home/user/Music/file.mp3
Welcome to CakePHP v2.8.1 Console
---------------------------------------------------------------
App : app
Path: /var/www/sonerezh/app/
---------------------------------------------------------------
[INFO] You asked to import /home/user/Music/file.mp3. Continue? (yes/no)
[yes] >
[INFO] Run import: [100%] [#############################################]
هەروا پشکنین بۆ دایریکتۆری
sonerezh/app $ Console/cake sonerezh import /home/user/Music/an-album
Welcome to CakePHP v2.8.1 Console
---------------------------------------------------------------
App : app
Path: /var/www/sonerezh/app/
---------------------------------------------------------------
[INFO] Scan /home/user/Music/an-album...
[INFO] Found 13 audio files (0 already in the database). Continue? (yes/no)
[yes] >
[INFO] Run import: [100%] [#############################################]
یان بشکنین بۆ تەواو درەختەکانی بوخچە بە هەڵبژاردەی recursive--
sonerezh/app $ Console/cake sonerezh import -r /home/user/Music
Welcome to CakePHP v2.8.1 Console
---------------------------------------------------------------
App : app
Path: /var/www/sonerezh/app/
---------------------------------------------------------------
[INFO] Scan /home/user/Music...
[INFO] Found 614 audio files (13 already in the database). Continue? (yes/no)
[yes] >
[INFO] Run import: [100%] [#############################################]
خاڵ :
لە رووخساری گرافیکی بەڕێوەبەر، بارکردنی پەڕگەکان سنووردارن بەڵام بە هێڵێ فەرمان هیچ سنوورێک بۆ بەڕێوەبەر دابین نەکراوە.
سەرچاوە: howtoforge