دامەزراندنی XAMPP لە سەر گنو/لینوکس
Aug 16, 2018
3 خولەک
529 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:

ئێمە لەم فێرکارییە فێر بووین کە دەتوانین MySQL ،Apache و PHP جیا جیا دامەزرێنین.بڵام بە جیاتی دامەزراندن بە شیوازی تاک و کانفیگکردنیان دەتوانین لە پاکەتێک بەیەکەوە هەر هەمووی دامەزرێنین.ئەم پاکەتە ناوی زەمپە.

خاڵ : وشەی X لە سەرەتای ئەم پاکەتە (XAMPP) ئاماژە بە کراس پڵەتفۆرم بوونی دەکا، واتە دەتوانرێت لە سەر هەر سێ سیستەمی کارپێکردنی ماک،ویندۆز و گنو/لینوکس دامەزرێ. سەرەتا دەبێ لە ماڵپەڕی فەرمی Apache Friends بە پێی سیستەمی وەگرخەڕەکەمان(ماک،ویندۆس و گنو/لینوکس)و ئاندازیاریە ڕێکخەر لە جۆری 32بیت و 64 بیت پاکەتی گونجاو دابگرین.ئەڵبەت وشانی جیاواز لە PHP-یش هەیە کە دەتوانن چاوێک لە ئەویش بکەن کە لەگەڵ پاکەتەکە بوونی هەیە.(لەکاتی نووسینی ئەم بابەتە، وشانی PHP 5.6 ،PHP 7.0،PHP 7.1 و PHP 7.2بوونیان هەیە.) لە ماڵپەڕی فەرمی کاتێک دایدەگرن ئەم پەرگە دەچێتە ناوی مەسیری Downloads ئێستا بە لێدانی دوکمەکانی Ctrl+Alt+T دەچینە نێو ترمیناڵ ،ئینجا فەرمانەکەی خوارەوە دەنووسین تا دەچینە نێو مەسیرە Downloads کە بوخچەکەمان تێدا پاشکەوت کردوە.

 $ cd ~/Downloads 

بە فەرمانەکەی خوارەوە ئاستی دەستپێگەیشتن بە پەڕگەی XAMPP بۆ دامەزراندن وەردەگرین.(ئاگادار بە کە ژمارەکان بە پێی وشانەکە جیاوازە)

 $ sudo chmod +x xampp-linux-x64-7.2.7-0-installer.run

پاش بەردەوامی، داوای وشەی نهینی بەڕێوەبەرمان لێدەکا.پاش نووسینی وشەی نهینی بەڕێوەبەر، مۆڵەتپێدان دەچیتە سەر فایلی زەمپەکە. ئێستا فەرمانی خوارەوە بۆ دامەزراندن دەنووسین.

$ sudo ./xampp-linux-7.0.4-0-installer.run

پاش چەند چرکە پەنجێرەی زەمپ دەکرێتەوە ،دوکمەکانی Next لێدەدەین تا لە کۆتایی دەگەیین بە دوکمەی Finish ، پاش دامەزراندن بە سەرکەوتوویی، لە مەسیری opt بوخچەیێک بە ناوی lampp بوونی هەیە. پەڕگەو بوخچەکان بە شێوازی خوارەوەن:

apache2
etc
libexec
php
temp
bin
htdocs
licenses
phpmyadmin
uninstall
build
icons
logs
proftpd
uninstall.dat
cgi-bin
img
man
properties.ini
var
COPYING.thirdparty
include
manager-linux.run
README-wsrep
xampp
ctlscript.sh
info
manual
RELEASENOTES
docs
lampp
modules
sbin
error
lib
mysql
share

لێرە ئەو بوخچە کە ئێمە زۆر ئیشمان پێی هەیە بوخچەی htdocs کە پرۆژەکانمانی لێدادەنین یان دەتوانین سکریپتەکان وەک وۆردپرێس،جوملا،درووپاڵ و …هتدی تێدا دامەزرێنین. ئێستا بۆ چالاککردنی زەمپ ئەم فەرمانە لە ترمیناڵ دەنووسین:

$ sudo /opt/lampp/lampp start

کاتێک هیچ کێشەمان نەبێ لە چالاک بوونی زەمپ، ئەم پەیامە لە ترمیناڵ‌دەردەکەوێت:

Starting XAMPP for Linux 7.0.4-0...
XAMPP: Starting Apache...ok.
XAMPP: Starting MySQL...already running.

ئێستا بۆ تاقیکردنی زەمپ وێبگەڕێک دەکەینەوە و ئەم ناونیشانەی تێدا دەنووسین localhost/index.php یا localhost و ئینتێر لێدەدەین.دەبێ ئەم پەڕە ببینین:

هەروا کە لە وێنەی سەرەوە دەیبینن بە شێوازی خۆکارانە دەچین بۆ ناونیشانی localhost/dashboard و هەموو شتێک درووستە.

کێشە لە چالاک بوونی XAMPP بار وا هەیە کە لە چالاکبوونی زەمپ ئەم پەیامانە دەردەکەوێ:

Starting XAMPP for Linux 7.0.4-0...
XAMPP: Starting Apache...fail.
XAMPP:  Another web server is already running.
XAMPP: Starting MySQL...ok.

لە پەیامەکەی سەرەوە پێمان دەڵێ کە خزمەتگوزاریێکی دیکەی Apache چالاکەو سیستەمی کارپێکردنەکەت ناتوانێ هاوکات دوو وشانی جیاواز لەم خزمەتگوزارییە چالاک بکا.هۆکار ئەوەیە کە پێشتر خزمەتگوزاری MySQL ،Apache و PHP دامەزراوە و کانفیگ بووە.چارە ئەوەیە کە دەبێ سەرەتا پاکەتی زەمپ بوێستێنین واتە ناچالاکی بکەین.بەم شێوازە :

$ sudo /opt/lampp/lampp stop

هەر ئینتێرمان لێدا لە فەرمانەکەی سەرەوە، ئەم پەیامە دەردەکەوێ :

Stopping XAMPP for Linux 7.0.4-0...
XAMPP: Stopping Apache...ok.
XAMPP: Stopping MySQL...ok.

ئێستا دەبێ خزمەتگوزاریەکان جودا جودا بوێستێنین واتە ناچالاکیان کەین بەڵام بە شێوازی تاک:

$ service apache2 stop

وە

$ service mysql stop

ئێستا خزمەتگوزاری زەمپ دوبارە چالاک دەکین :

$ sudo /opt/lampp/lampp start

پاش ئینتێر لە فەرمانی سەرەوە ئەم پەیامە دەردەکەوێ :

Starting XAMPP for Linux 7.0.4-0...
XAMPP: Starting Apache...ok.
XAMPP: Starting MySQL...already running.

ئێستا زەمپەکەمان چالاکەو دەتوانین لێ کەڵک بگرین.