قەپاتکردنیIP هێرشکەر بە یارمەتی htaccess
Aug 15, 2017
2 خولەک
233 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:

زۆر جار ماڵپەڕ دەکەوێتە ژێر هێرشی پڕ کردنی ترافیک و خەوتنی خزمەتگوزاریەکانی ڕاژە.یەکێک لەم هێرشانە دەتوانێ بە شێوازی DOS یان DDOS بە ڕاژە بێ.سەرەتا دەبێ بە یارمەتی لاگی(logs) ڕاژە ئەو IPیە کە هێرشی کردووەتە سەرتان پەیدای بکەن .ئینجا لە ڕێگای فایلی htaccess. کە لە بەشی ڕووتی(بۆ وینە لە سی-پانێل شاخەی public_html) ڕاژەکەتان درووستی دەکەن IPقەپات بکەن.

خاڵ : گەر ئەو فایلە بوونی نەبوو دەبێ خۆتان درووستی بکەن بەڵام دەبێ خاڵێک(.) لە سەرەتای ناوەکە ببێ.

htaccess. پەڕگە یان فایلێکی حەشاردراوە(hidden) ئەو ڕێکخستنە تایبەتانە بە سەر ڕاژە دەتوانن تا ئاستێک لەسەر ئەم فایلە چاودێری بکەن.زۆر سکریپت هەیە کە بە شێوازی مەکینە لەم بارەوە کۆدەکانتان بۆ درووست دەکا.بە کورتە ئەم فایلە بۆ بەڕێوەبردنی ڕاژەی ( Apache web server ) بەکار دێ.

بۆ بەرگیری IP یێک یا چەندین ئای-پی دەتوانن لەفەرمانەکەی خوارەوە لە نێو htaccess. سوود بگرن.

order allow,deny
deny from 255.0.0.0
deny from 123.45.6.
allow from all

بە پێی ئەو شتە کە نووسیومانە، ئیتر ئای-پی 255.0.0.0 دەستی بە ڕاژەی ئێوە ناگەیێ.لە هێڵێ سێیەم تەنها 3 بەش لە IPیەکەمان نووسیوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەر ئای-پی یێک کە سێ بەشی یەکەمی وەک ئەم ئایپییە بێ دەستپێگەیشتنی بە ڕاژە نییە.بۆ وێنە ئەم ئایپیانە 123.45.6.2 یان 123.45.6.112 ،ناتوانن خزمەتگوزاری ڕاژەی ئێوە وەربگرن.

گەر هەرەکتانە دەسپێگەیشتنی هەمووان بێجگە لە خۆتان قەپات بکەن.ئەم هێڵانە بنووسن.ئەڵبەت دەبێ ئای-پی ئینتەرنێتی خۆتان لە ISP کە بە یارمەتی مۆدێم پێتان دراوە بزانن.ئەڵبەت دەبێ هۆشیار بن لەم فەرمانە.

order allow,deny
allow from 255.0.0.0
deny from all