پەیکەرسازی چاپکەرەکان بۆ گنو/لینوکس بە Cups
Sep 7, 2018
4 خولەک
659 وشە
تــاگ: ڕاژە
هاوبەشی بکە:
پێشەکی :

پەیکەرسازی و ئامادەکردنی چاپکەرەکان(Printers) لە گنو/لینوکس بە بەراوەرد لەگەڵ سیستەمەکانی وەگڕخەری دیکە، کەمێ دژوارە .هۆی ئەمەش نەبوونی درایڤی دامەزراندن بۆ جۆرەکانی چاپکەرەکانە.بێجگە لەمە هەر ڕومێزیێک بە جۆرێک چاپکەرەکان ڕیز دەکا.خوشبەختانە، ڕێگایێکی ئاسان بۆ پەیکەرسازی چاپکەرەکان لەسەر گنو/لینوس هەڵبژێردراوە،ئەمەش سیستەمی چاپکەرەی کاپسە(Cups).ئەم ئامێرە سەرچاوەکراوەیەو لە لایەن پەرەپێدەرانی ئەپڵ گەشە دەدرێت.بە کاپس زیادکردنی چاپکەرەکان بە گنو/لینوکس، وەک ئاسانی خواردنی کەیکێک(کیک) وایە!

دەتوانی ئەم بابەتەی دیکە لێرە بخوێنی : دامەزراندنی نەرمەکالی CUPS لە لینوکس بۆ چاپکردن

دامەزراندنی کاپس(Cups)

زۆربەی هەرەزۆری چاپکردنییەکان لە گنو/لینوکس بە کاپس ئەنجام دەبێت.شایەت ئێوە ئەم نەرمەکالاتان لە سەر سیستەمەکەی خۆتان دامەزراندبێ.گەر ئەمەش ۱۰۰٪ درووست نەبێ دەتوانین قۆناغەکانی دامەزراندن بە شیوازێکی پاراو ئەنجام بدەین.ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا لە سەر بنەمای دابەشکراوەکەتان فەرمانەکانی خوارەوە بنووسن .

ئوبونتو
sudo apt install cups
دێبیان
sudo apt-get install cups
ئارچ(ئاچ)
sudo pacman -S cups
فێدۆرا
sudo dnf install cups -y
سوسە(سووزە)
sudo zypper install cups
لینوکس بە گشتی

پێویستان بە نەرمەکالای کاپس هەیە، بەڵام ناتوانن بە ئاسانی لە سەر سیستەمی کارپێکردنەکانتان دایمەزرێنن ؟نگەرانی ناوێ! بۆ ئەوە کە سەرچاوەی کۆدەکانی لە گیتهاب (Github) هەیە.بۆ دامەزراندنی و زانیاری فرەتر سەردانی ئەم پەڕەبکەن.پێداویستیەکانی چارەسەر بکەن.کاتێک پێداویستیەکانی دامەزراندن چارەسەر دەکەن، ترمیناڵ بکەنەوە و بە فەرمانی گیت(Git) دوایین وشانی دامەزرێنن:

git clone https://github.com/apple/cups.git

بە یارمەتی فەرمانیCDبچنە نێو بوخچەی cups

cd cups

ئێستا فەرمانی پەیکەرسازی (configure) لەترمیناڵ بنووسن.ئەم قۆناغە بێ سەرنجدان و ئەنجامدان تێپەڕ مەکەن!

./configure

ڕێبدەن کە سکریپتی پەیکەرسازییەکان جێبەجێ بکرێت. وە ژینگەی گەشەپێدان بکەوێتە ئیش.لە ترمیناڵ ئەم فەرمانی make بنووسن :

make

ئێستا کاپس کامپایڵ(وه‌رگێڕان) دەبێ ، ئەم فەرمانە لە گنو/لینوکس کەمێ کات دەگرێ .کاتێک کە وەرگێڕان تەواو بوو کاپس تاقی بکەنەوە،بەم فەرمانە

make test

پاش جێبەجێکردن، کاپس لە سەر سیستەمەکەتان دامەزرێنن :

sudo make install
چاپکەرەکان زیاد بکەن

سیستەمی چاپی کاپس لە گنو/لینوکس بە تەواوی خۆکارانەیە.گەر ئێوە چاپکەرێکتان هەیە کە پاڵپستی لە لینوکس ناکا، یان ئێوە چاپکەرێکی خۆماڵیتان هەیەو بەڵام سیستەمی کارپێکردنەکەتان پشتیوانی لە لینوکس ناکا،کاپس ئیش ناکا.بە گشتی، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە بزانن کە چاپکەرەکەی ئێوە لە سەر تۆڕ ئیشدەکا.گەر کۆمپانی دروستکەری چاپکەر لە لینوکس پاڵپشتی نەکا کێشەیێک نییە.ئێوە دەتوانن لە رێگای کاپس کاری خۆتان ئەنجام بدەن. بۆ زیادکردنی چاپکەر،وێبگەرێک بکەنەوە ئینجا ناونیشانەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن:

localhost:631/

لە نێو روخساری وێب ئێوە کرتەیێک لە سەر، سەرخشتی “Administration” لە سەرەوەی پەڕەکە بکەن.ئینجا بگەڕێن بۆ “Cups for Administrators” ،پاشان دوکمەی “Adding Printers and Classes” هەڵبژێرن تا بڕۆن بۆ بەشی بەڕێوەبەرایەتی چاپکەر.

چاپکەرە خۆماڵیەکان

بە نیازن کە چاپکەری خۆماڵی زیاد بکەن ؟دڵنیا بە کە لینوکس بە عینوانی ئامێرێک دەیناسێ.

lsusb گەر بە فەرمانەکەی سەرەوە چاپکەرەکە نیشان درا.سیستەمی کارپێکردنی ئێوە ئیمکانی هەیە پاڵپشتی لێ بکا.بگەڕێنەوە بۆ بەشی بەڕێوەبردنی کاپس و لە سەر دوکمەی “find new printers” کرتە بکەن.ئەم کردارە باشترین ڕێگایە بۆ پشکنینی کاپسە بۆ چاپکەرەکەتان لە سەر سیستەم.(هەم بۆ تۆر هەم بۆ زیادکردنی خۆماڵی(بێ تۆڕ))

کە کاپس پشکنین بۆ چاپکەرەکان بکا.کاتێک پشکنین تەواو بوو، چاپکەر لە نێو پێرست ئاشکرا دەبێ.لە لای هەر چاپکەرێک کرتە لە سەر دوکمەی “Add This Printer” بکەن.تاکو چاپکەر زیاد بکرێ بە کاپس.

چاپکەرەکانی تۆڕ

کاپس لە ناساندنی چاپکەرەکان زۆر توانایە،تەنانەت لە تۆڕیش.گەر ئێوە بە باشی ناونیشانی ڕاژەی چاپکەرەکەتان دەزانن لە سەر دوکمەی زیادکردنی چاپکەر”Add Printer” کرتە بکەن.کێشان(scroll) بێنە خوارەوە تاکو دەگەیێن بە “Other Network Printers” ئینجا ناونیشانی دیاری بکەن.گەر نە ! دوکمەی پەیداکردنی چاپکەر “Find New Printers” لێبدەن، بێڵن تا نەرمەکالا بە شێوازی خۆکارانە چاپکەر پەیدا بکا. پاش پەیداکردنی چاپکەر لە سەر دوکمەی زیادکردنی چاپکەر”“Add This Printer” کرتە بکەن.

چاپکردنی پەڕەێک بۆ تاقیکردن

ئێستا چاپکەرەکەتان بە یارمەتی نەرمەکالای کاپس ئیشدەکا. فەرمانی تاقیکردن بە چاپکەرەکە دەدەین.بەرنامەکەی خۆتان بکەنەوە ئینجا فەرمانی چاپی پێبدەن. فەرماننامە لە سەر Gnome/GTK گەر لە ڕۆمێزی گنوم سود دەگرن لە قۆناغەکانی خوارەوە پەیڕەوی بکەن بۆ تاقیکردنی چاپکەر:

  1. نەرمەکالای چاپکەر بکەنەوە،بەشوێن”printers” بگەڕێن وچالاکی بکەن.
  2. چاو لە چاپکەر بکەن بۆ زایاد کردن بە کاپس و لە مێنیۆ هەڵیبژێرن.
  3. دوکمەی “print test page” چاپکردنی پەڕەی تاقیکردن لێبدەن بۆ چاپکردنی پەڕە.

فەرماننامەی KDE گەر ئێوە بەکارهێنەری KDE پلاسمان ؟ باشە، لەم فەرمانانە پەیڕەوی بکەن تا فێر بن چۆن پەڕەی تاقیکراو لە سەر چاپکەرەکەتان ،تاقی بکەنەوە.

  1. پرۆگرامی پلاسما بکەنەوە لە مێنیۆ بگەڕێن بۆ “Printers” .
  2. لە نەرمەکالاکانی چاپکەر،چاپکەر هەڵبژێرن و زیادی بکەن بە کاپس.
  3. لە سەر دوکمەی “maintenance” کرتە بکەن،ئینجا “print test page” هەڵبژێرن.

سەرچاوە: addictivetips