بیرۆکەی کۆمەڵناسی -جۆرج ریتزێر
Nov 8, 2020
١ خولەک
134 وشە
هاوبەشی بکە:

جۆرج ریتزێر(George Ritzer)، لە دایکبووی ١٩٤٠، باوکێکی شۆفێر تەکسی و دایکێکی سکرێتێر لە چێنێکی هەژاری نیۆیۆرک،لە تەمەنی ٢٨ ساڵی شەهادەی دکتۆرای خۆی لە زانکۆی کێرنێڵ گرت. مامۆستای پلە یەکەمی زانکۆی مریلەند.کتێبی بیرۆکەی کۆمەڵناسی(Sociological Theory) کە شەوانە دەیخوێنم چاپی ٨ـەم، ساڵی ٢٠١١،وەرگێڕانی هوشەنگی نایبی لە ١٠١٤ پەڕە.

بەهێزترین بیرۆکە لە بەرانبەری ڕووناک‌بینی، فەلسەفەی دژەشۆرشی کاتۆلیکی فەرەنسە بوو؛ کە بیرۆکەکانی لۆیس دۆبوناڵد(١٧٥٤-١٨٤٠) و ژۆزێف دۆمێسترۆ(١٧٥٣-١٨٢١) نوێنەری بوون.ئەم دوو فیلسوفە هەم دژ بە شۆرشی فەرەنسە بوون هەم دژ بە شۆرشی ڕووناک‌بیری. بۆ نمونە دۆبوناڵد دڵخوازی گەڕانەوە، بۆ سەدەکانی ناڤین بوو. لەم گۆشە بیرە خودا سەرچاوەی کۆمەڵگایە و ئەو ئەندازە کە عەقڵ بۆ فەیلەسۆفەکانی ڕووناک‌بیر گرنگ بوو لایان باوڕی دینی زۆر لاوازتر بوو.

لەم بیرۆکە باوڕ ئەوەیە کە چونکە خودا کۆمەڵگای دروستکردووە نابێت دەستکاری و گۆڕانکاری تێوەردەن و ئەم خولقێنەرە پیرۆزە بگۆڕن. گۆڕان مەترسی سەر کۆمەڵگا و جەماوەرەکەیەتی.[پ٢٨-٢٧]