دزەکان(کورتە چیرۆکەکان) - ئانتۆنی چیخۆف
Oct 27, 2020
6 خولەک
1081 وشە
هاوبەشی بکە:

هەموو شەوێک کتێبی “دزەکان”، ئانتۆنی چیخۆف1 دەخوێنم و ڕەستە دڵخوازەکان و کورتەی لێرە دەنووسم.ئەم کتێبە چەندین کورتە چیرۆکی لە خۆ گرتووە، کە هەوڵ دەدەم ئاماژە بە بەشێکی بکەم.

کورتەیەک دەربارەی چیخۆف:

  • چخۆف لە ساڵێ ١٩٨٠.ز خەڵاتی ئەدەبی پۆشکین وەردەگرێ.

  • ساڵی ١٨٨٢ دوچاری نەخۆشی سیل دەبێت و خوێن هەڵدێنێتەوە. زۆر جار دەستماڵە خوێناوییەکەی دەخستەوە نێو گیرفانی تاکوو خانەوادەکەی نەیبینن و نیگەران نەبن… بەڵام تا دەهات بارودۆخی تەندروستی خراپتر دەبو، شەوانێکی فرە خەو نەدەچووە چاوی،کۆخەیەکی تاقەت پڕوکێن، بەرۆکی بەرنەدەدا و ئاسوودەیی لێهەڵگرتبو.

  • پێنج ساڵی خایاند تاوەکو توانی ئەو کتیبەی، کە لە سەر هەل و مەرجی ژیانی بەندی و دورخراوەکانی ساخالین نوسیبوی،تەواوی بکات و بە چاپی بگەیەنێ.سەرئەنجام ئەمە وڵامێک بو، بۆ ئەو کەسانەی ڕخنەیان لێ دەگرت کە گۆیا بایەخ بە ڕەنج و کوێرەوەری مرۆڤەکان نادات و لەئاستیاندا بێ هەڵوێستە.(٢٤).

  • …لە ساڵی ١٨٩٧ لە نەخۆشخانی مسکۆ دەخەوینرێ، تۆلستۆی دێتە سەردانی و ماوەیەکی زۆر ،بە سەختی لەگەڵ یەکتردا دەکەونە مشتومڕەوە. کە لە نێوان قەسەکانیاندا سیەکانی چیخۆف توشی خوین بەربون دەبن.لەم گفتوگۆیەدا چیخۆف ئاماژە بە خوشبەختی دەکات و دەڵێ:“ساتەکان بدۆزینەوە و بەحەز و مەیلی خۆمان بژین و لێگەڕیبین با کەسێتی مرۆڤەکان بەر لە گەشەکردن، نەژاکێن.دواتر هەر لە ساڵی ١٨٩٧ لە شوێنی ژیانی خۆی و چەند گوندێکی تردا چەند خوێندنگایەک لە سەر ئەرکی خۆی دروست دەکات و داو و دەرمانیش بە خۆرایی دەداتە نەخۆشەکانی.لەو سەردەمانەشدا لەگەڵ ماکسیم گۆرکیدا پەیدا دەکات.(٢٦)

  • کاتێک تزاری ئەو سەردەمە ناوی گۆرکی لە پێرستی ئەندامانی زانستی ڕوسیا لادەبا، چیخۆف و کورۆلینکۆ دەست لە ئەندامیێتی ئەکادێمیا دەکێشنەوە.سەر ئەنجام لە ساڵێ ١٩٠٤، دوای گێڕانەوەی چیرۆکێک بۆ ئۆلگای هاوسەری، ماندو و بێ توانا، چاوەکانی لەسەر یەک دادەنێ و خەوی لێ دەکەوێ.چیخۆف تەنها ٤٤ ساڵ ژیا بەڵام توانی فۆرم و ڕوخساری چیرۆکنوسیی لە جیهاندا بگۆڕێ وە کاریگەریەکی گەورەش لە سەر شانۆنامەکان دابنێ. زیاتر لە ٦٠٠ چیرۆک و کتێبێک دەربارەی دورخراوە و بەندیەکانی دورگەی ساخالین بەناوی (دورگەی ساخالین) و چەندنی یاداشت و نامە کە دواتر کۆکرانەوەلە نزیک ١٥٠٠ لاپەڕە بوون،چەندین شانۆنامە بنوسێ.(٢٦-٢٧-٢٨)

ژیان جوانە :

بۆ ئەوەی ئیدی لەمەودا، تەنانەت ئەو کاتانەش کە لەو پەڕی نیگەرانی دایت، شاد و بەختەوەر بژیت، دەبێ ئەم دوو هەنگاوەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت: یەکەم ڕازی بیت بەوەی کە هەتە و دووەم باوڕی تەواوت بە دەستەواژەی (لەوانەیە لەمەش خراپتر ڕوبدات) هەبێت. ئەمەش هەندێ کارێکی ئەستەم نییە.کاتێک قوتوی کبریت[شەمچە،شەقاتە] لە گیرفانتدا گڕ دەگرێ، دڵ تەنگ مەبە و سوپاسی خودا بکە کە گیرفانت گەنجینەی باروت نەبوە.ئەگەر دڕکێک لە پەنجەت چەقی، برۆ سوپاسی خودا بکە و بڵێ چاک نەبو لە چاوم نەچەقی. بڕۆ سوپاسی خودا بکە کە نە ئەسپی ژێر باری، نە میکرۆبی، نە کرمی(تریشین)2 ی، نەبەرازی و نە وڵاخی و نە مێشولەیت و نە ورچی قەرەجە گەڕۆکەکانی. بڕۆ هەڵپەڕێ لە خۆشی…. گوێ لە پەند و ئامۆژگاریەکانم بگرە تا لەمەودا ژیانت لێوانلێو بێت لە شادی و بەختەوەری.[٣٥-٣٨]

پیاوێکی ناسیاو:

چیرۆکی کچێکی جوانکیلە بە ناوی (ڤاندا)، کاتێک لە نەخۆشخانە دەرکرا، خۆی لە هەل و مەرجێکدا بنییەوە کە پێشتر هەرگیز نەیبینیبو،نە خاوەنی جێگا و ڕێگایەک، نەپارە و پولێک، نە پلە و پایەیەک،ئەمە چ چارەنوسێک بو؟ دەچێت بۆ لای دکتۆرێک کە یارمەتی بدا کە ناسیاویەتی، بەڵام ئەوەش بە هۆی ئەوە نەیناسی و ددانی بۆ کێشا،ئەو تەنها روبلەشی لێ وەردەگرێ….[٣٩-٤٦]

دوو ڕۆژنامەچــــی

چیرۆک باسی دوو ڕۆژنامەوان دەکا کە یەکەمیان بڕیاری داوە کە خۆی بکوژێ بۆ ئەوە کە هەواڵەکان زۆر دووپاتن و هەمیشە بۆ شتی ناخۆش دەگەڕێن کە خەڵکانێکی تەن‌ئاسای پێ سەرقاڵ بکن،بەڵام ئەوەی دیکە(هەڤاڵەکەی) دێت و پەشیمانی دەکا و دەست بە گفتوگۆ دەکەن؛هاورێکەی دەڵێت تۆ دەتوانی وا لە هێلکەیەک بکەی کە لە هەزار گۆشەوە خوێنەری هەبێت…؛ پاش ئەوە کە بە هیچ ئامانجێک ناگەیێن رۆژنامەوانی یەکەم خۆی دەخنکێنێت و ڕۆژنامەوانی هاوڕێی “دەستبەجێ هەستا چوە سەرمێزی نوسینەکەیی و لە چاولێکنانێکدا هەواڵێکی لە بارەی خۆ کوژی و چۆنیێتی ڕووداوەکە و وتارێکی لەبارەی هۆارەکانی خوکوشتن و پرسەنامە و چەند وتاری تری لەم جۆرەی نووسین وە هەرەکە کارەکانی تەواو کرد، بە خێرایی خستنیە گیرفانییەوە و بە شادییەوە بەرەو بنکەی دەستەی نوسەران، بەرەو ئەو شوێنەی(خوێنەر، شانازی، پاداشتی نوسین) چاوەڕوانیان دەکرد، فرتەی لێکرد”.[٤٧-٥٤]

ڕاوچــــــــــــــــــی

باس لە ژنێکی لادێ لەگەڵ مێردەکەی کە ڕاوچی ئاغایەکە ،دەکا.“چێشتەنگاوێکی درەنگ بو، دڵی مرۆڤی تەنگ دەکرد، تەنانەت پەڵەهەورێکیش بە ئاسمانەوە نەدەبینرا، تابلۆیەکی غەمناک بوو، تەنانەت هاتبا و بارانیش باریبا نەیدەتوانی کەش و هەوایەکی دڵگیرو کراوە، بە ناوچەکە ببەخشێ…شنەبایەک نەدەهات گەڵای دارەکان ببزێوێ، درەختەکان بێ جوڵە بون و دەتگوت بەسەری چلەکانیان لە شتێک دەڕوانن، یان چاوەڕوانی شتێک دەکەن.پیاوێکی چل ساڵەی باڵابەرزی ڕەقەڵە، بەکراسێکی سور و چەکمەی درێژ و پانتۆڵی پەراوێزدارەوە، کە پێدەچو سەردەمانێک هی ئاغایەک بوبێ، بە هەنگاوی سست و تەوەزەلانە…"[٥٥-٦٤]

لە خوێندینگای شەوانە رۆژیدا

مامۆستای بیرکاری، کاتژمێرێک دەبێ وانەکەی تەواو کردوە کاتی ئەوەیە بڕواتەوە ماڵێ، بەڵام هێشتا نەچۆتەوە، چونکە نیازی هەیە داوای موچەکەی لە مادام ژڤزومی بەڕێوەبەر بکات…[ قسە کردن لەسەر جوانی کچانی خوێندنگەکە دروست دەبێت.مامۆستای بیرکاری بە پێچەوانەی بەڕێوەبەر قسە دەکا کە گۆیا کچی جوان ئێستاش هەر هەیە و ڕەنگە زۆرتر لە ڕابردوو، ئەم قسەو قسەڵۆکەس کاتێک کە خوێنکارکی جوان دیتە ژوورەکەو بەڕێوەبەر سەرزەنشتی دەکا…] دێریاڤینی مامۆستای بیرکاری کاتێک دەکەوێتە یادی زیادکردنی موچەکەی، خۆی دەشیوێنێ و دەڵێت: خودا بمکوژێ ئەگەر سەرتاپای باڵای شتێکی جوان و سەرنج ڕاکێشی تێدابێ…باوڕت هەبێ سەرەڕای ئەو تەمەنە چاو و برۆ و دەم و لوتی تۆ، زۆر زۆر لە هی ئەو جوانترە… ئەوەندە بەسە بچیتە بەر ئاوێنە و لەخۆت ورد بیتەوە، بۆ ئەوەی ڕاستی قسەکانی منت بۆ دەرکەوێ. سەرئەنجام مادام ژڤزوم، مل بە داواکاری زیادکردنی موچەکەی دێریاڤین دەدات.(٨٠-٧٣)

کارێکی ناشرین

پاسەوانەکە چاوی هیچ شتێک نابینێ، بەڵام لە نێو ئەو هاشەهاشەی ڕەشەبا و خشەخشی ئەو گەڵا و خۆڵ و خاشاکەی کە ڕایدەماڵین، دەنگی پێی کەسێک - کە لە شەقامە سەرەکیە پڕدار و درەختەکەوە دێ - وردە وردە نزیکتر دەبێتەوە و بە ئاسانی دەبیسترێ.یەکێک لەو شەوە بەتەم و مژەکانی وەرزی زستانە.

پاسەوانەکە لە مێشکی خۆیدا وا مەزەندە دەکات کە زەوی و ئاسمان و تەنانەت بۆخۆیشی - بەهەمو بیر و ئەندێشەکانی ناو مێشکیەوە - تێکەڵی یەکتر بون و بونەتە شتێکی ڕەش و گەورە.

چاو چاو نابینێ، پاسەوانەکە وای بۆ دەچێ گوێی لە دەنگی پێکەنین و گۆرانی بوبێ….(٨٩ - ١٠٠)

تۆڵەسێن

دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە کاتی خیانەتتدا لەگەڵ هەتیوێکدا بینی، بە مەبەستی کڕینی دەمانچەیەک، بەرەو دوکانێکی چەک فرۆشی وەڕێ کەوت. ڕق و نەفرەت لە ڕوخساریدا بەدی دەکرا. لەدڵی خۆیدا دەیگوت: سوکایەتی بەتەواوی بنەماڵەکەم کراوە، شەرەفیان لەکەدار کردوم، گوناهـ و تاوان سەرکەوتون و بەردەرگایان پێگرتوم. دەبێ وەک مرۆڤێکی بەشەرەف، تۆڵەی خۆم بکەمەوە… . فرۆشیار…، ئەگەر بڕیار بێ خۆمان لەکاری کڕیارەکانمان هەڵقورتێنین، دەبێ دەرکی دوکانەکەمان داخەین و بڕۆینەوە ماڵێ. من تەنیا ئەوەندەم لە سەرە پێت بڵێم: ئەمە ئاوایە و ئەوە ئاوایە.

…ئەم شتانە دەرهاویشتەی چەند کێشەیەکن. یەکەم: دەستوری وڵات هی زەمانی دەقنانوسە. دووەم: دادگا، هەمیشە بەرگری لەوانە دەکا کە چاویان بڕیوەتە ناموسی خەڵکی. ئەگەر لێشم دەپرسی بۆچی؟ وەڵامەکەی زۆر سادەیە ، چونکە هەمویان واتا لە دادوەرەکانەوە بگرە تا داواکاری گشتی و پارێزەرەکان هەرهەمویان پەیوەندی ڕێگاپێنەدراویان لەگەڵ ژنی خەڵکیدا هەیە. تەنانەت کەم بونەوەی مێردێک لە ڕوسیا بۆ ئەوان جێگای خۆشحاڵیە و خەیاڵیان ئاسودە تر دەکات…[١١٨-١٠٩]



  1. وەرگێڕ ئازاد نەجم-ڕانیە ٢٠١١/٠٤/١٤ ↩︎

  2. کرمی تریشین :کرمی نێو گۆشتی بەراز ↩︎