Apache Guacamole:ئامرازێکی سەرچاوەکراوە بۆ دیتنی ڕوومێزی لە ڕێگەی دوورەوە
Oct 21, 2020
١ خولەک
113 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

Apache Guacamole دەست واژەیەک Clientless Remote Desktop Gateway، کە دەرگاکانی جیاواز وەکSSH ،RDP و VNC پاڵپشتی دەکا.بۆیە پێی دەڵێن Clientless ، کە ئەم ئامێرە پێویستی بە هیچ زیادکراوە و نەرمەکالایەکی دیکە نییە،تەنها لە سەر وێبگەڕێک دەتوانن پیشانگەری کۆمپیوتری مەبەست ببینن.

Guacamole ئەپێکی وێب لە سەر بنەمای HTML5ـــە، هەر بۆیە پێویست بە ئامراز و نەرمەکالایەکی دیکە ناکا.ئەو پیشانگەرە کە گەرەکمانە بچینە سەری و چاودێری کەین پێویست نییە بوونی فیزیکی هەبێت،تەنهاGuacamole و سیستەمی کارپێکردنەکەتان لە سەر ڕاژەیەکی هەوری دامەزرێنن و لە هەر کوێ پێتان خۆش بوو ئیشی پێ بکەن.

Apache Guacamole لە ژێر مۆڵەتدانیApache License, Version 2.0 وشیندراوە و هەتا هەتاییە بەلاش و خۆڕایی دەبێت. هەروەها بەڵگە فێرکاری فرەی هەیە بۆ چۆنیەتی باشتر سوود لێگرتن.