Darwin:سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوەکراوە کە ناوکی تەواو سیستەمەکانی ئەپڵە
Oct 18, 2020
١ خولەک
70 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

Darwin سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوەکراوەیە وەک Unixــە کە خاوەنەکەی ئەپڵە . کۆدەکانی ئەم سیستەمە لە لایەن گەشەپێدەرانی ئەپڵ نووسراوە و ناوک(کێرنێڵ)ــی ناوەند تەواو سیستەمەکانی کارگێڕی ئەپڵە.

Darwin بەشی ئەسڵی سیستەمەکانی iOS ،macOS ،WatchOS و tvOS کۆمپانیای ئەپڵی لەخۆ گرتووە.ئەڵبەت پێوەکراوە ئەسڵیەکانی سیستەمی کارگێڕی ئەپڵ(ناوک، درایڤەکان و زۆر بەشی BSD) لە زۆر تەکنۆلۆژی سەرچاوەکراوە کەڵک وەردەگرن.

هەر وا دەزانن کە زمانی بەرنامە داڕشتنی کۆمپانیای ئەپڵیش واتە Swift پاش سەرچاوەکراوە بوون،گەشەیەکی فرەی سەندووە.