Draft.js:چوارچێوە سەرچاوەکراوە بۆ دروستکردنی دەستکاریکەر بە React
Oct 18, 2020
١ خولەک
148 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

Draft.js ئیمکانێک دەدا بە گەشەپێدەران تا هەر دەستکاریکەرێکی دەق کە نیازیان پێی بێت، زۆر بە سادەیی بۆ دەستکاری چەند دێڕی سادە تا دەستکاریکەرێکی پێشکەوتوو بۆ بڵاو کردنی دەقەکان بە چوارچێوەی ئاڵۆز، زیاد بکەنە نێو پڕۆژەکەیان.گەشەپێدەر دەتوانێت لە سەر هەر بەشی بە وردەکاری ئیش و دڵخوازی بکەن.

ڕێنمایی داگرتن

Draft.js لە رێگای NPM1 کە دەیخاتە بەردەست گەشەپێدەران، لە ڕێگای فەرمانی خوارەوە دەتوانن چوارچێوەی Draft.js دابەزێنن:

$ npm install --save draft-js react react-dom

پاش دامەزرادندن، کۆدەکانی ئەم چوارچێوەیە بەم جۆرەیە:

import React from 'react';
import ReactDOM from 'react-dom';
import {Editor, EditorState} from 'draft-js';

class MyEditor extends React.Component {
  constructor(props) {
    super(props);
    this.state = {editorState: EditorState.createEmpty()};
    this.onChange = (editorState) => this.setState({editorState});
  }
  render() {
    const {editorState} = this.state;
    return ;
  }
}

ReactDOM.render(
  <MyEditor />,
  document.getElementById('container')
);

Draft.js بۆ خۆی پشتیوانی لە یونیکۆد دەکا دەتوانن لە بەشی سەردێڕی پەڕەکەتان ئەم کۆدە بنووسن:

<meta charset="utf-8" />


  1. پاکەتێکی پێشگریمانەی بەڕێوەبردنی نۆد جەی‌ئێس‌ـە ↩︎