HumHub:تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرچاوەکراوە
Oct 20, 2020
١ خولەک
119 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

HumHub سەکۆیەکی1 سەرچاوەکراوەیە کە بە زمانی PHP2 نووسراوە، کە بە داگرتنی لە سەر گیتهاب و کەمێ دەستاری لە پەڕگەی ڕێکخستن، دەتوانن تۆڕی کۆمەڵایەتی تایبەت بۆ خۆتان دروست بکەن.

گەر بە کورتە، ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی ئەم پرۆژەی سەرچاوەکراوەی HumHub بکەین، ئەمانە بەرچاوە:

  • بە تەواوی بەلاش و خۆڕاییە.
  • دیزاینی گونجاو بۆ پیشانگەری ئامێرە جیاوازەکان.
  • سوود وەرگرتن لە زمانی PHP و بنکەدراوەی MYSQL.
  • سووکەلە و زۆر بەهێز.
  • ماژولار یان مدۆلار بوون.
  • سوود وەرگرتن لە کتێبخانەکان(چوارچێوەکان)ــی Zend و YIIبۆ بەڕێوەبەر و Bootstrap بۆ لای بەکارهێنەر.
  • توانایی گەڕانی زۆر خێرا.
  • توانایی هاوبەسکردنی وێنە،پەڕگەی دەنگ و فیلم بەگشتی هەر جۆرە پەڕگەیەک.
  • بە هۆی ئەوە کە سەرچاوەکراوەیە گەشەپێدەرانی کورد دەتوانن بە پێی نیازیان خۆماڵی و پەرەی پێبدەن.

  1. platform ↩︎

  2. Personal Home Page ~ Hypertext Preprocessor ↩︎