Intro.js:کتێبخانەیەکی سەرچاوەکراوەی JS بۆ دروستکردنی ڕێنمایی لە ئەپ و ماڵپەر
Oct 21, 2020
١ خولەک
114 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

کاتێک کە بەکارهێنەر بۆ یەکەم جار سەردانی ماڵپەڕ یان ئەپەکەتان دەکا، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە ڕێنمایی هەنگاو بەهەنگاوی پێبدەن کە باشتر سوود لە ماڵپەڕ یان ئەپ بگرێت و زوو ئاشنا بێت بە بەشەکانی ئەپ یان ماڵپەڕەکەتان.

Intro.js ڕێکارێکە بۆ پرۆژەکانی ویب و ئەپەکانی موبایل بۆ نیشاندانی تواناییەکانی ماڵپەڕ و ئەپ، بە شێوازێکی سادە بەم تایبەتمەندییانە:

خێرا و سووکەلە :

ئەم کتێبخانەیە نزیک ١٠ کیلۆبایت قەبارەی هەیە و شێوەپەڕگەکەی1 نزیک ٢.٥ کیلۆبایتە.یەکێک لە کتێبخانە خێرا و سووکەلەکانە.

دڵخوازی بەکارهێنەران

Intro.js ڕووکاری فرەی لە خۆ گرتووە، کە بە پێی پرۆژەکەتان دەتوانن سوودیان لێبگرن؛گشتی ڕووکارەکان توانایی سود وەرگرتن لە مشک و تختەکلیلیان هەیە.

هاوئاهەنگی لەگەڵ وێبگەڕەکان

لەگەڵ وێبگەڕەکانی کرۆم،فایرفۆکس،ئۆپێرا،سافاری و تەنانەت ئینتێرنێت ئێکسپلۆرێر هەماهەنگە.



  1. Style Sheets ↩︎