Min:وێبگەڕێکی سەرچاوەکراوە
Oct 18, 2020
١ خولەک
129 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

Min وێبگەڕێکی سەرچاوەکراوە کە شریتێکی گەڕانی هەیە لکاوە بە مەکینەی گەڕانی DuckDuckGo ،ماڵپەڕی ویکیپێدیا،ژمێرەرێک و کەمێ ئامرازی دیکە. بە تواناییێک بە ناوی Fuzzy Search دەتوانن بە کەمترین کات ،سەردانی ماڵپەڕەکانی دیکە بکەن و پێشنیارتان پێش نووسینی وشەی دوایی وەربگرن.

تایبەتمەندییەکان :

  • بەڕێوەبردنی ئاسانی سەرخشتەکان، کاتێک چەندین سەرخشتان هەیە دەتوانن بیانخەنە پێرستێک.

  • ڕێگەتان پێدەدا کە بژاردەتان بێت بۆ بینین ڕێکلامی ماڵپەڕەکانی دیکە یان نە.

  • کاتێک هێڵی ئینتێرنێتان لاوازە،بژاردەتان هەیە کە وێنە و سکریپتی ماڵپەڕەکان بلۆک بکەن تا پەڕە خێراتر بار بکرێت.

  • بە هۆی سووکەلە بوونی، شارژی باتری و وزەی ئامێرەکەتان کەم مەسرەف دەکا.

  • Min بە تەواوی بە CSS و Javascript بە سوود وەرگرتن لە Electron نووسراوە.نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە کە لە گیت‌هاب دەتوانن کۆدەکانی ببینن و بە لاش بەکاری بهێنن.

  • دەتوانن بەم هێڵە فەرمانە دایمەزرێنن :

$ sudo dpkg -i min_1.6.3_amd64.deb