tiii.me:ئامرازێکی سەرچاوەکراوە بۆ ئەوە بزانیت چەند ساڵ چاوت لە تەلەفزیۆن کردووە
Oct 18, 2020
١ خولەک
86 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

ژمێرەرێک کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە دیزاین بووە کە یارمەتیتان دەدا کە بزانن چەند کاژێر لە تەمەنتان چاوتان لە تەلەفزیۆن کردووە.بەم شێوەیە کە ناوی بەرنامە لەگەڵ زنجیرەکانی ، ئەخەنە نێو ئەم ئامرازە تا ئەو کاتانە کە سەرقاڵی دیتنی تەلەڤزیۆن بوون پێتان نیشان بدا.

tiii.me ئەم خزمەتگوزارییە زۆر بە ئاسانی پێتان نیشان دەدا کە زنجیرە فیلمێک وەک Friends چەند کاتژمێر لە تەمەنتانی بەخۆیەوە ترخان کردووە. دەبێ بزانین کە ئەم خزمەتگوزارییە سەرچاوەکراوەیە لە ژێر مۆڵەتدانی MIT لە بەردەست گەشەپێدەران وشێندراوە.ئێوە دەتوانن بە کانگای گیتهابی ئەم پڕۆژەیە، سەرچاوەی کۆدەکانی ببینن.