wttr.in:ئامرازێکی سەرچاوەکراوە بۆ بینین کەش وهەوا لە ترمیناڵ
Oct 11, 2020
١ خولەک
183 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

ترمیناڵ لە سیستەمەکانی سەر بنەمای یونیکس وەک مەکینتاش و گنو/لینوکس توانایی فرەی هەس. گەشەپێدەرانیش ئامرازی زۆریان بۆ ئیشکردن لە ترمیناڵ دروست کردووە، یەکێک لەم نەرمەکالانە WTTRــە کە هەروا کە گوتمان بۆ چاودێری کەش‌و‌هەوا بەکاری دهێنین.

wttr.in ماڵپەڕێکە کە ڕاستە و خۆ پاش چوونە ژوورەوە، بارودۆخی شوێنی جوگرافیاییەکەت پێ دەڵێت، ئەمەش لە نێو ترمیناڵ چالاک دەبێت و پێویست نییە سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بکەین.دامەزراندن بەم جۆرەیە کە سەرەتا ترمیناڵ بکەرەوە:

$ curl wttr.in

پاش نووسینی فەرمانەکەی سەرەوە زانیاری گشتیمان دەبێت دەربارەی کەش‌وهەوا:

curl http://wttr.in/saghez

پاش نووسینی فەرمانەکەی سەرەوە ئێمە لە ترمیناڵ ئەم زانیاریانە دەبینین

بێجگە لە شارەکان دەتوانن کۆدە سێ پیتەکانی فرۆکەخانەکان یان ناوی ماڵپەڕە جیاوازەکان بە پێشگەڕی @ بنووسن تا بارودۆخی کەش و هەوای شوێنی ڕاژەکارەکەتان بۆ نیشان بدا.

$ curl wttr.in/@github.com

بۆ بینین ڕێنماییەکانی ئەم ئامرازە دەتوانن وەک فەرمانی خوارەوە کردار بکەن:

$ curl -4 http://wttr.in/:help

curl چییە ؟

بە کورتە curl (کێرڵ) دەوترێت، کورتکراوەی وشەکانی Client for URLs ــە کە لە ساڵی ١٩٩٧ خراوە نێو بازار. بە دامەزراندنی curl، کتێبخانەیەکی پڕ و چڕ لە ماژۆڵە جیاوازەکان(پێوەکراوەکان) لە سەر سیستەمەکەتان دادەمەزرێت؛ ئێوەش دەتوانن دەرگاکانی (پرۆتۆکۆلی)جیاواز وەک HTTP ،SMTP ،HTTPS ، لە ترمیناڵ بەکاربهێنن.