Xmysql:ئامرازێکی سەرچاوەکراوە بۆ دروستکردنی RESTful API لە سەر MySQL
Nov 12, 2020
١ خولەک
150 وشە
تــاگ: سەرچاوەکراوە
هاوبەشی بکە:

Xmysql ئامرازێکی سەرچاوەکراوە کە پەرەپێدەران توانادەکا کە RESTful API پەرەپێبدەن لە سەر بنکەدراوەی MySQL . بەو جۆرە کە ماڵپەڕی فەرمی نووسیویەتی، پێویستمان بە هیچ چوارچێوە یان کتێبخانەیەک وەک RoR ،Django وە یا Laravel نییە.

Xmysql توانایێکمان دەدا کە بە یارمەتی فەرمانە سادەکانی، بنکەدراوەی MySQL، API لە جۆری RESTful دروست بکەین.

ئەم کتێبخانە لە پاکەتەکانی Node.js بۆ وێنە Express سوودی گرتووە.بە شێک لە تواناییەکانی :

  1. ئیمکانی دروستکردنی API لە سەر هەر بنکەدراوەی MYSQL.
  2. ئیمکانی جێبەجێکردنی کرداەر Bulk Insert (گونجاندنی یەکبارە)، Bulk Delete (سڕینەوەی یەکبارە) و Bulk Read (خوێندنی یەکبارە).
  3. Relations (پەیوەندی لە نێوان خشتەکان).
  4. Pagination (پەڕەدانان).
  5. Sorting (ڕێزکردن).
  6. Column Filtering(پاڵاوتنی ستونەکان).
  7. Row Filtering (پالاوتنی دێڕەکان یان ڕیزەکان).
  8. پشتیوانی لە خشتەکانیSUM ،MIN و AVG .
  9. Group By (پۆلاندن).
  10. دروستکردنی چارت بۆ ستونەکان لە جۆری ژمارەیی.
  11. پاڵپشتی لە ژمارەیەکی بێ سنوور join
  12. بارکردنی تەک پەڕگە، چەندین پەڕگە و داگرتنیان.
  13. سوود وەرگرتن لە زۆرتر لە CPU لە جێبەجیکردنی ئەرەکەکان.
  14. پاڵپشتی لە Docker و Nginx.