قەزوان بێتا

ژیانێکی سادە بۆ ئایتی کوردی ...
... لە ٢٠٠٢.ز هاتمە نێو جیهانی ئایتی.ئەو کات خێرایی ئینەرنێتەکەم ٢ ک.ب بوو.کات زۆر شتی گۆڕا، بەڵام خۆشەویستی جیهانی تەکنۆلۆژی وەک جاران بەلامەوە مابوو.ماستێری یاسای تاوانم بە پلەی A ،بەچوار پەیپێر هەیە...زۆرتر پێم خۆشە لە بواری تاوانناسی کۆمەڵگا توێژینەوەم بێت تا خودی یاسا.
باوەڕم وایە : خۆشبەختی دەبێ لە نێو مێشک و دڵت پەیدای بکەی ، هەروا لەو کارو ئیشە کە ئەنجامی دەدەی، وزەو شادمانی بگریت.جا لە کۆتایی تەمەن، دەتوانی پێبکەنی بە ژیان.

ئەتوانن بابەتەکانی ویکی قەزوان بخوێنن. ئەم پرۆژە بریار درا ١٥ هەزار بابەتی گنو/لینوکسی لەخۆ بگرێت, بەداخە بۆم ئەنجام نەدرا.کۆی بابەتەکان ٤٨٠ بابەت. لێرە کرتە بکەن... .ئەم ویکییە بۆ دەستپێکردن بە گنو/لینوکس تاڕادەیێک باشە.

گەر خولیای وۆردپرێسی دەتوانی لە خۆماڵی کردنی ئەم چەند پرۆژە یارمەتیمان بدەی.باش وایە بزانی کە ٣٠% لە ماڵپەڕەکانی جیهان لە سەر وۆردپرێس جێگیر کراوەن لێرە کرتە بکە و پرۆژەیێک بە زمانی دایکمان بۆ وەرگێڕان هەڵبژێرە.

فیلمی "شۆرشی سەرچاوە کراوە" باسێکە لە سەر چۆنیەتی لە دایک بوونی لینوکس و سەرچاوەکراوە.گەر پێت خۆشە زانیاریێکی زۆر لەم بوارانە پەیدا بکەی،پێشنیار دەدەم ئەم فیلمە بە ژێر نووسی کوردی ببینی لێرە کرتە بکە و بە مەودای ١:٢٥ خولەک میوانی ئەم فیلمە ببە.
گەر خولیای خۆماڵی کردنی ئەم پرۆژانەی ، یارمەتیمان بدە:
وەرگێڕانی ئەم پرۆژانە پێویستە بە شێوازی بەردەوام و بە بەرنامەیێکی ڕێک و پێک لە حەفتە یان ڕۆژ بۆ مەودای ٣٠ چرکە ئەنجام ببێت.بڕاستی لەم بوارە ئێمە تەنانەت لەو وڵاتانە کە کارەبایان نییە،زۆر پاشکەوتووین.جێگە پەنجەت لەم ئیشانە بزر نابێت.ڕێز

- گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری.
- ناوەرۆکی وۆردپرێس.
- فرۆشگای وۆردپرێس.
- ئاماری وۆردپرێس.
- فێرگەی وۆردپرێس.
- مەکۆی وۆردپرێس.
-بەڕێوەبەری فۆرمی وۆردپرێس.
- درووستکەری پەڕەی وۆردپرێس.
- کورتە کۆدەکانی وۆردپرێس.
- بەکاپگرتن لە وۆردپرێس.
لەو کەسانە کە هانیان دام بۆ لای ئایتی کوردی سپاسگوزارم! پێم وابێ ئیتر ئەم ئیشە پێداویستیەکانی سەرەتایی ژیانم دابین ناکات و تێیدا سەرکەوتوو نابم.بەش خۆم کاری خۆبەخشانەم بۆ ئایتی کوردی کرد، چیتر لە توانام دا نییە و دەستی ماندوو لەسەر سکی تێرە.حورمەت!